هاوسەرۆکانى دەمپارتى بەبۆنەى هاتنى ساڵى نوێوە
پەیامێکیان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنن؛ ساڵى نوێ دەکەنە ساڵى ئاشتى و برایەتى و لە
رابردوشدا دژى گۆشەگیریی و شەڕ و قەیران و نایەکسانیی بەرگرییان لە داواکارییەکانیان
کردوە.
هەواڵ:KNNC
هەریەکە لە تولای هاتیمۆغولاری و تونسەر باکرهان، هاوسەرۆکانى پارتى یەکسانى و
دیموکراسیی گەلان، دەمپارتى بەبۆنەى هاتنى ساڵى نوێوە پەیامێکیان بڵاوکردەوە و
دەڵێن: گەلەکەمان لە جیهان و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و تورکیا باجى زۆریانداوە بۆ ئازادى
و یەکسانى و نان و دادپەروەریی و ساڵى رابردو، ساڵى خەباتە گەورەکان بوە.
ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە کە لە ساڵى رابردودا
دژى گۆشەگیریی و شەڕ و قەیرانى ئابورى و نایەکسانیی شەڕیان کردوە و لە هەمو
هەلومەرجێکدا بەرگرییا لە داواکارییەکانیان کردوە بۆ ژیانێکى شایستە.
جەخت دەکەنەوە کە بە ئومێدەوە دەچنەناو ساڵى
2025 و بەردەوام دەبن لە خەباتکردن بۆ داهاتویەکى دور لە شەڕ و دادپەروەرانە لەسەر
بنەماى دروشمەکانیان.
دەشڵێن: بڕیارمانداوە ساڵى نوێ بکەنە ساڵى هیوا
و ئارامیی و ساڵى نوێ دەبێتە سەردەمى ئاشتى و دیموکراسی و برایەتى بۆ تورکیا و
ناوچەکە و دڵنیان کە بەو ئامانجەمان دەگەین.
107 جار خوێندراوەتەوە