رۆژنامەی ئەمەریکی ئاشكرایدەكات؛ پێدەچێت
عێراقی داوای درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەكەیدا بكات.
هەواڵ: (KNNC)
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی بڵاویكردوە؛
بەپشتبەستن زانیاری چەند بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپی كە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری
ئەمەریكا (پنتاگۆن) باسیان كردوە، چارەنوسی سوریا لەگەڵ ئەو گێژاوەی لە ناوچەكەدا
دروستی كردوە، پێدەچێت عێراقییەكان داوای مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بكەن.
رۆژنامەكە لەزاری بەرپرسێکی عێراقییەوە
رایگەیاندوە: سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی هێزەكانی ئەمەریکا لە عێراق، بەتایبەتی لە
دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییە و گۆڕانکارییەكان لە ناوچەكەدا، گۆڕانكاری بەسەر تێڕوانینی
بەرپرساندا هاتوە.
بەرپرسە عێراقییەكە ئاماژەی بۆ
ئەوەكردوە، وادەی كۆتایی هێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دورە، بەڵام پێدەچێت عێراق داوای درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی
ئەمەریکا بکات.
151 جار خوێندراوەتەوە