لەماوەی ساڵی 2024دا 14
هەزار كەس بەهۆی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و سزای لەسێدارەدانیش بەسەر دەیان
بازرگاندا سەپێنراوە.
هەواڵ:KNNC
حسێن تەمیمی، وتەبێژی
بەڕێوبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕایگەیاند:
دۆسیەی بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەر لەبواری كاروباری ئەمنی بەرەوپێشچونى بەخۆوەدیوە و
كاروبارەكان لەدو ساڵی ڕابردودا لەپۆلیسیەوە گۆڕاوە بۆ كاروباری هەواڵگریی
وتیشی: لەماوەی ئەمساڵدا
چەندین باندی سەرەكی بازرگانی بەماددەی هۆشبەر هەڵوەشێنراونەتەوە و14 هەزار كەس بەهۆی
ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی
ناوخۆی عێراق، لەماوەی ئەمساڵدا دەستگیراوە بەسەر نزیكەی شەش تۆن ماددەی جۆراوجۆری
هۆشبەر و سزای لەسێدارەدانیش بەسەر 133 بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر سەپێنراوە.
67 جار خوێندراوەتەوە