شاندەکەی هەرێم لە بەغداد چی دەکەن؟

KNN : Kurdish News Network
09:51 - 28/08/2024
کوردستان
+
-

شاندەکەی هەرێم لە بەغداد ئەمڕۆ زنجیرەیەک کۆبونەوە ئەنجام دەدەن و تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکانیش لیستی موچەی مانگی حەوتە.

 

هەواڵ:KNNC

پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند؛ ئەمڕۆ شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دانوستان و گفتوگۆکانی دەکات لە بەغداد و وەفدەکە راپۆرتی خۆیان ئامادەکردوە لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی رابردو، هەروەها لەسەر سەرنج و تێبینیەکانی بەغداد لەسەر لیستی موچەی مانگی حەوت.

 

بڕیارە لەماوەی مانەوە وەفدەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغداد، لەگەڵ هەریەکە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و تەیف سامی، وەزیری دارایی و بەرپرسانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری کۆببنەوە.


سلێمانی – بڕیار نامیق

4076 جار خوێندراوەتەوە