وەزارەتی دارایی: ماوەی 10 ساڵە هێزەکانی 70 هیچ هەماهەنگییەکیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نەکردوە

KNN : Kurdish News Network
09:53 - 11/09/2024
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت؛ لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی (70) درا و بۆ مانگەکانی داهاتوو هەر کێشەیەک بۆ مووچەکانیان دروست ببێت، لەئەستۆی بەرپرسانی ئێستا و ڕابردوی هێزەکانی حەفتایە.


هەواڵ:KNNC


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردەوە، خەرجکردنی موچەی ئەو توێژە وەک کۆتا مانگ هاوشێوەی چەند ساڵی ڕابردو لەسەر بەرپرسیارێتی وەزیری دارایی خەرجکراوە و بۆ مانگەکانی داهاتو هەر کێشەیەک بۆ موچەکانیان دروست ببێت کە لە گەنجینەی دوی سلێمانی موچەیان بۆ خەرجدەکرێت، لەئەستۆی بەرپرسانی ئێستا و ڕابردوی هێزەکانی حەفتایە کە زیاتر لە (10) ساڵە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نەکردوە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.

 

ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی یاسای چاکسازی پێویست بو لە دوای مانگی حەوتی ساڵی (2020) ئەو خانەنشینانەی دۆسیەی دروستیان هەیە دۆسیەکانیان بخرایەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری، کە ئەوە تێبینی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستانە کە نابێت هیچ خانەنشینێک لەدەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان مووچە وەربگرێت.                                                              

363 جار خوێندراوەتەوە