حیزبوڵاى لوبنان: پێگەیەکى ئیسرائیلمان بە موشەک کردە ئامانج

KNN : Kurdish News Network
09:23 - 12/09/2024
جیهان
+
-

حیزبوڵاى لوبنان ئاشکرایدەکات کە پێگەیەکى ئیسرائیلیان موشەکباران کردوە و ئامانجەکەیشیان راستەوخۆ پێکاوە.


هەواڵ:KNNC


بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، حیزبوڵاى لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد؛ پێگەى بەیاز بەلیدایان لە ئیسرائیل کردوەتەوە ئامانج و بۆ ئەو مەبەستەش  چەکى قورسیان بەکارهێناوە.

 

حیزبوڵا لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە موشەکەکانیان راستەوخۆ ئامانجەکەى لە ئیسرائیل پێکاوە.

 

لاى خۆیەوە، رادیۆى سوپاى ئیسرائیل بەیانى ئەمڕۆ رایگەیاند؛ لەماوەى چەند کاتژمێرى رابردودا 60 موشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەى جەلیل ئەعلا کراوە لە باکورى ئیسرائیل.

 

ئەم هێرشانەى حیزبوڵاى لوبنان بۆسەر ئیسرائیل لەکاتێکدایە، ئەمەریکا فشارەکانى بۆسەر ئیسرائیل زیادکردوە کە شەڕ لەگەڵ لوبنان دەستپێنەکات و بۆ ئەو مەبەستەش هەفتەى داهاتو ژمارەیەک بەرپرسى ئەمەریکى سەردانى ئیسرائیل دەکەن.

59 جار خوێندراوەتەوە