پزیشكیان سەردانی ئەمەریكا دەكات

KNN : Kurdish News Network
02:57 - 17/09/2024
جیهان
+
-

بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، بڕیار وایە رۆژی یەكشەممە، پزیشیكیان سەردانی   ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بكات.

هەواڵ: (KNNC)


میدیا ئێرانییەكان بڵاویانكردەوە؛ بڕیار وایە رۆژی یەکشەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانی ئەمەریكا بكات و رۆژی سێشەممە وتارەكەی خۆی پێشکەش دەکات.


ساڵانە و لە كۆتایی مانگی ئەیلول و سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا كۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیۆیۆرك  ئەنجام دەدرێت، تیادا سەرۆكی ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەكگرتوەكان بەشداری تیادا دەكەن.


بەپێی زانیاریی میدیا ئێرانییەكان، بێجگە لەپێشكەشكردنی وتارەكەی، لە خشتەی كارنامەكەی سەرۆك كۆماردا، ئەنجامدانی کۆبونەوەیە لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا، ئاسیا و وڵاتانی دیكەی ئیسلامی، هەروەها دیداری لەگەڵ هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتوی ویلایەتە یەکگرتوەکان دەبێت.

158 جار خوێندراوەتەوە