بایدن کڵاوى ترەمپى لەسەردایە و ئەویش دەڵێت: سوپاس بۆ پشگیریت

KNN : Kurdish News Network
09:36 - 12/09/2024
جیهان
+
-

دوای بڵاوبونەوەی وێنەیەکی بایدن بە کڵاوێکى تایبەت بە بانگەشەى ترەمپەوە، دەنگدانەوەى زۆر لە ئەمەریکا دورستبوە و کۆشکى سپى رونکردنەوەى بڵاوکردوەتەوە؛ ترەمپیش سوپاسى بایدن دەکات و ئەم کارەى وەک پشتگیرییەک ناو دەبات.

 

هەواڵ:KNNC

 

کۆشکی سپی رایگەیاندوە؛ لە بنکەی ئاگرکوژێنەوەی شانکسڤیل، جۆ باید لە کاتێکدا باسی لە یەکگرتوی دوو حزبی وڵاتەکەی کردوە لە دوای روداوەکەى  11ی سێپتەمبەر، داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەشی کردوە بە هەمان نەفەس ئەوانیش هەمان کار بکەن .

 

 

لەبارەی کڵاوەکەی ترەمپ کە لەسەری بایدندایە، بەهۆى ئەو دەنگۆیانەى بەدوایداهات کۆشکى سپى رونیکردوەتەوە کە بایدن وەک ئاماژەیەک بۆ یەکگرتویی لە وڵاتەکەیان کڵاوەکەی خۆی بەخشیوەتە هاندەرێکی ترەمپ، هاندەرەکەى ترەمپیش لە بەرامبەردا وەک پشتگیرییەک لە قسەکانى، کڵاوێکی ترەمپی پێشکەش بە بایدن کردوە.

 

 

کۆشکى سپى دەڵێت: بایدن بۆ ماوەیەکی کەم کڵاوەکە لەسەر کردوە، بەڵام بۆ ئەم هەڵوێستەى بایدن نوسینگەی دۆناڵد ترەمپ سوپاسی بایدن دەکات و دەنوسێت: سوپاس بۆ پشتگیریکردنت.

 

 

 

ئەمە لەکاتێکدایە هەردو حیزبی دیموکرات و کۆمارییەکانى ئەمەریکا،  رکابەری یەکترن  و لە ئێستا لە هەڵمەتێکى چڕى هەڵبژاردندان بۆ پۆستى سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

460 جار خوێندراوەتەوە