سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت؛ لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ پزیشکیان خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا نيشاندا. دەشڵێت: هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز نابێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران و وڵاتانى دراوسێ.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، سەرۆکی هەرێم خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا نيشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان هه‌ميشه به ڕێز و پێزانينه‌وه له پشتگيرى و هاوكاريى ئێران له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌ڕوانێت.
لاى خۆيه‌وه مەسعود پزشكيان خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئيسلاميى ئێران به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و وڵاته‌كه‌ى خوازياره له هه‌موو بواره‌كان په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵياندا به‌ره‌وپێش ببات و گرفت و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى، نه‌هێڵن.
هه‌ردولا ستايشى په‌يوه‌نديى دۆستانه و له‌مێژينه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتووريدا كرد. پاشان به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، باسيان له ئاستى ئێستاى په‌يوه‌نديى ئابوورى و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و چۆنيهتيى فراوانكردنيان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و باسيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا كرد. له‌مباره‌يه‌وه جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز نابێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران و وڵاتانى دراوسێ و به ته‌واوى پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى عێراق و ئێرانه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، به به‌شداريى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوه‌رى، ديدارێكيان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ئه‌نجام دا.
تيايدا باس له بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و دهوڵهمهنديى كۆمه‌ڵگه فرهئايين و فره‌نه‌ته‌وه‌كان كرا و هه‌ردوولا داكۆكييان له ئاشتى، پێكه‌وه‌ژيان، تهبايى و برايهتيى نێوان گه‌لانى ناوچه‌كه و ته‌واوى پێكهاته‌كان كرده‌وه.
65 جار خوێندراوەتەوە