نەتەنیاهۆ: حەماس بە پێشنیازەكەی بایدن رازی نیە

KNN : Kurdish News Network
05:16 - 12/09/2024
جیهان
+
-

دوای وەڵامدانەی بزوتنەوەی حەماس رەزامەندی لەسەر پێشنیازەكەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئاگربەست، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل تۆمەتباری دەكات كە گوفتارەكانی پێچەوانەی كردارەكانیەتی و ئامادەنییە بارمتەكان ئازاد بكات.

 

هەواڵ: (KNNC)


بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: بۆ گەیستن بە ئاگر بەست و ئازادكردنی بارمتەكان،  وڵاتەكەی بە پێشنیازی (16ـی ئابی 2024) جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رازیبوە، بەڵام تنا ئێستا بزوتنەوەی حەماس بەئاشكرا رازیبونی خۆی ئاشكرا نەكردوە و شەش كەس لە بارمتەكانی كوشتوە.


رونیكردەوە؛ بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بەپێچەوانەی گوفتار و راگەیەندراوەكانییەوە كاردەكات، بێجگە لەوەی ئامادەنییە بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازادبكات، بە پێشنازەكەی جۆبایدن بۆ ئاگربەست رازی نییە.


سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، بۆ ئازاد كردنی بارمتەكان كە لە بارودۆخێكی خراپدان،  فشارەكانیان بۆسەر بزوتنەوەی حەماس زیاد بكەن.


دوێنێ ئێوارە، شاندی دانوستکاری حەماس بەسەرۆکایەتی خەلیل حەیە، لە دۆحەی پایتەختی قەتەر و دوای كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر و عەباس کامێل، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری میسر جەختی كردەوە كە حەماس بە پێشنیازەكەی سەرۆكی ئەمەریكا رازیبوە.


بەپێی نوێترین ئامار كەلەلایەن وەزارەتی تەندروستی غەززەوە بڵاوكراوەتەوە، ژمارە قوربانیانی جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل (41) هەزار و (118) كەس گیانیان لەدەستداوە و (95) هەزار و (125) كەسی دیكەش برینداربون ئەمەجگە لە ئەو قوربانیانەی كە بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانەوە نەتوانراوە لەژێر تەلار و باڵەخانەكاندا رزگار بكرێن.

225 جار خوێندراوەتەوە