وەزارەتى دارایی عێراق دەنگۆى دواکەوتنى موچەى موچەخۆرانى عێراق رەت دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:03 - 19/09/2024
ئابوری
+
-

وەزارەتى دارایی عێراق دەنگۆى دواکەوتنى موچەى موچەخۆرانى عێراق رەتدەکاتەوە و دەڵێت: بەتەواوەتى پابەندین بە خەرجکردنییەوە.

 

ئابورى:KNNC

 

وەزارەتى دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە؛ ئەوەى لەم دواییانەدا لەلایەن ژمارەیەک کەسایەتییەوە بەناوى وەزیرى داراییەوە بڵاو دەکرێتەوە کە وەزارەتى دارایی عێراق ناتوانێت موچەى مانگەکانى داهاتو بدات، بەتەواوەتى دورە لە راستییەوە و وەزیرى دارایی هیچ لێدوانێکى لەوبارەیەوە نییە.

 

هاتوە؛ وەزارەتى دارایی عێراق بەتەواوەتى پابەندە بە خەرجکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێرى کۆمەڵایەتیی و تەواوى هێزە ئەمنییەکان و لەنێویشیاندا موچەى حەشدى شەعبى.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە موچەى وەزارەتى کارەبا مسۆگەر کراوە و بەشێکیان وردبینیان بۆ ئەنجامدراوە کە لەلایەن حکومەتى فیدراڵەوە موچەکەیان دابین دەکرێت.

 

داواش دەکات بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتەکەیان هیچ لێدوانیک لەلایەن میدیا و میدیاکارنەوە بڵاونەکرێتەوە و تەنها سەرچاوە فەرمییەکان بۆ وەرگرتنى زانیارى راست بەکاربهێنرێن.

387 جار خوێندراوەتەوە