دژى بڵاوەپێکردنى ژمارەیەکى زۆر سەگى نەخۆش
لە سنورى ناحیەکەیان، ژمارەیەک چالاکوان و مامۆستاى عەربەت سکاڵایان دژى شارەوانى
سلێمانى تۆمار کرد.
هەواڵ:KNNC
لەوبارەیەوە، چالاکوانێکى سنورەکە بە کەى ئێن
ئێن،ى راگەیاند؛ سکاڵاکەیان دژى شارەوانى سلێمانییە و بەرامبەر ئەو سوکایەتییەیە
بەرامبەر دانیشتوانى ناحیەی عەربەت ئەنجامدراوە بە بڵاوەپێکردنى سەگى نەخۆش لە
ناوچەکەیان.
وتیشى: ئەو سەگانەى نەخۆشى گەڕییان هەیە و
بڵاوەیان پێکراوە، ژمارەیان زیاتر لە 50 سەگە و بونەتە مەترسیی بۆسەر ژیانى
هاوڵاتییان و دانیشتوانى ناوچەکە.
لەلایەکى دیکەوە، لەبارەى ئەم سکاڵایەوە
دابان محەمەد، بەڕێوەبەرى ناحیەى عەربەت بە کەى ئێن ئێن،ى وت: سکاڵاى چالاکوانەکان
جیاوازە و ئەوانیش رۆژى دوشەممە تایبەت بە هەمان کێشە سکاڵاکەیان دژى شارەوانى
سلێمانى بەرز دەکەنەوە.
پێشتر بەڕێوەبەرى ناحیەکە بە کەى ئێن ئێنى
وت: وادەیەکمان بۆ شارەوانى سلێمانى دیاریکردوە و ئەگەر ئەو سەگانە نەبەنەوە
شێڵتەرەکان، ئەوان سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن، بەپێی بەدواداچونەکانى دیجیتاڵ
میدیاى کەى ئێن ئێن و لە زارى بەڕێوەبەرى ناحیەکەوە: تا بەیانى ئەمڕۆش شارەوانى
سلێمانى ئەو سەگانەى لانەبردوە و نەیگەڕاندونەتەوە بۆ شێڵتەرەکان بۆ پێدانى
چارەسەر و چاودێریکردنیان هەربۆیە ئەوانیش لە رۆژى دوشەممەى داهاتو سکاڵاکەیان تۆمار دەکەن.
846 جار خوێندراوەتەوە