پارێزگارى
سلێمانى ئاشکرایکرد؛ رەزامەندیدراوە لەسەر گواستنەوەى شارەوانى توەسپى و هەردو
گوندى کانى گۆران و فەیاڵ بۆناو سنورى سەرۆکایەتیی شارەوانى سلێمانى.
هەواڵ:KNNC
د.هەڤاڵ
ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکى لیژنەى باڵا بۆ جێبەجێکردنى یاساى (ژمارە 3
ساڵى 2019 هەموارکراو) بڵاویکردەوە؛ دوابەدوای هەوڵەکانی پارێزگاری سلێمانی لە کۆبونەوەکانیان
لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی و کۆبونەوەی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی
وەزیران و لیژنەی تایبەت بە گواستنەوەى شارەوانى توەسپى و کانى گۆران و فەیاڵ لەوبارەیەوە
رەزامەندى دەربڕاوە.
ئاماژەى بۆ
ئەوەکردوە کە یاساکە تایبەتە بە خاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنورى شارەوانییەکان
زیادەڕۆییان لەسەرکراوە و لەلایەن پارێزگارى سلێمانییەوە ئاڕاستەى سەرۆکایەتیی
ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکایەتیی دیوان کراوە.
ئەوەى ئاشکرا
کردوە کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیران و وەزیرى شارەوان و گەشتوگوزارەوە
رەزامەندیدراوە لەسەر گواستنەوەى شارەوانى توەسپى و هەردو گوندى کانى گۆران و
فەیاڵ لە سنورى بەڕێوەبەرایەتیی گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى بۆناو سنورى
سەرۆکایەتیی شارەوانى سلێمانى.
57 جار خوێندراوەتەوە