غاز لێدان، زاراوەیەکی خۆماڵییە بۆ حاڵەتێکی تەندرووستی کە پێی دەڵێن ژەهراوی بوون بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن.
بۆ مردن ڕوو دەدات؟
گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە ئەنجامی سووتانی هەر مادەیەکەوە درووست دەبێت کە بەکار بهێنرێت بۆ ئاگر کردنەوە،جا بۆ خۆ گەرم کردنەوە بێت یان ئاگری کارگە و دەرەچەی سەیارەکان.ئەم گازە وەکو گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن نییە کە هەرچەندە ئەمیشیان لە ئەنجامی ئاگرکردنەوە درووست دەبێت،بەڵام ئەمیان کوشندە نییە چوونکە هیمۆگلۆبینی خوێنی مرۆڤ بە تووندی پێوەی بەند نابێت،بەڵام هیمۆگلۆبین بە تووندی حەز بە یەکەم ئۆکسید دەکات تەنانەت ئۆکسجینی ناوی فڕێ دەدات لەبەر خاتری یەکەم ئۆکسیدەکە!
کاتێک ئەمە ڕوویدا و مرۆڤەکە نەگەشت بە هەوای پاک،گەشکە و دڵ وەستان درووست دەبێت و مرۆڤەکە دەکوژێت.
سەرچاوەکانی ئەم گازە پیسە:تەنها لە شوێنی داخراودا خراپە،وەکو ژووری داخراو کوشندەیە.ئیترزۆپا بێت،خەڵوز،زۆپای دار،دوکەڵی مۆلیدە،عەلادین،...هتد
نیشانەکانی؟
١- ژەهراوی کەم، سەرئێشە، لەش داهێزران، وەکو هەڵامەت وایە.
٢- مام ناوەند:
گێژ خواردن، هەناسە سواری، کۆکە و خیزەی سنگ.
٣- ژەهراوی تووند:
گەشکە، دڵ وەستان، خنکان.
جاری وایە ئەم مردنە بە بێ دەنگی دێت و ئەو کەسە نووستوە و بێ ئاگایە، جاری وایە ژەهراوی بوونەکە ڕۆژ لەسەر ڕۆژ ڕوو دەدات کەم کەم و مرۆڤەکە وا لێ دەکات دەروونی تێک بچێت!
خۆ پاراستن:
زۆپای تازە و پڵیتەی نوێ و ئاگرێکی جوانی شین بێت هەرگیز دەرگای ژوورەکە دامەخە،گەر لەبەر سەرما کەوتن بێت، ئەوا باشترە پێشتر ژوورەکەی پێ گەرم بکرێت و دوواتر لاببرێت. هەر هیچ نەبێت کاتی نووستن لا ببرێت.
پەنا ببرێت بۆ ڕیگای دیکە بۆ خۆ گەرم کردنەوە و چێشت لێنان (ئەمە بۆ هەموو کەس دەست نادات بە داخەوە)
809 جار خوێندراوەتەوە