ئه‌نفال چ له ڕوی زاراوه و چ وه‌كو چه‌مكێكی
عه‌ره‌بیی – ئیسلامی، پێش مانا سیاسییه‌كه‌ی مانای قوڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێوه‌ندییه‌كی
گه‌وره و دانه‌بڕاوی به كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه. ڕاستییەکەی ئه‌نفال
له ڕوه كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌وه پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به
كولتوری تاڵانوبڕۆ و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌وه هه‌یه، ئەویش له ڕێی غافڵگیری
و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و حه‌ڵاڵكردنی سه‌ر و ماڵی لایه‌نی په‌لاماردراوه‌وه. هه‌ر بۆیه
باشترین كایه كه لێیه‌وه بتوانین له ڕه‌گوڕیشه كولتورییه‌كه‌ی ئه‌نفال له هه‌ردو
ره‌هه‌نده عه‌ره‌بیی/ ئیسلامییه‌كه‌یه‌وه بكۆڵینه‌وه، كایه‌ی سۆسیۆلۆژیایه.
ئه‌ڵبه‌ته پێش بێگانه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كۆمه‌ڵناس
و مێژونوسی عه‌ره‌ب خۆیان، له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بییان كۆڵیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه
كه‌م لێكۆڵه‌ر به چه‌شنی كۆمه‌ڵناسی عه‌ره‌بی عێراقیی دكتۆر عه‌لی ئه‌لوه‌ردی ئه‌م
بابه‌ته‌ی تهی كردبێت. ئه‌لوه‌ردی سه‌ره‌ڕای هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێ پاساوی نابەجێ بۆ
دۆخی پریمیتیڤی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی كه پێده‌چێت له سه‌رێكه‌وه بۆ خه‌فه‌كردنی
توڕه‌یی ئیسلامییه‌كان و له سه‌رێكی تریشه‌وه له ترسی قه‌ومییه عه‌ره‌به‌كان
بوبێت، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كانی ئه‌و له‌سه‌ر دوالیزمی ژیانی ده‌شته‌كی (به‌ده‌وی)
و ژیانی شارستانی، تێزێكی گرنگ و ڕستێك ڕاستی حاشاهه‌ڵنه‌گری سه‌باره‌ت به پایه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی و هۆكاره بنچینه‌ییه‌كانی مه‌یلی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی
خستۆته ڕو.
ئه‌گه‌رچی ژیانی ده‌شته‌كی ستایڵێكی ژیانی تایبه‌ت
نییه هه‌ر ته‌نها به عه‌ره‌ب، بۆ نمونە مهغۆلهكانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی عه‌ره‌ب
ده‌شته‌كی بون، به‌ڵام به بڕوای زانایەکی تری عەرەب کە ئیبن خه‌لدونە، عه‌ره‌ب به‌ده‌ویترین
گه‌لانی جیهانن.
به‌هه‌مان شێوه‌ی ئیبن خه‌لدون، ئه‌لوه‌ردیش كۆكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه تاڵانوبڕۆ له‌ڕێی هێرش و په‌لاماردانه‌وه پایه‌یه‌كی گرنگی ژیانی ئێله عه‌ره‌به
خێوه‌تنشینه‌كانی بیابان (به‌دو) بوه. ئه‌لوه‌ردی هه‌ر به‌مه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو
پێی وایه هیچ گه‌لێك له گه‌لانی جیهان هێنده‌ی ده‌شته‌كییه‌كان مه‌یلیان بۆ كێشمه‌كێش
و شه‌ڕ نییه، به‌قسه‌ی ناوبراو ئه‌م شه‌ڕانگێزییه‌ی ده‌شته‌كییه‌كان پێوه‌ندی به
ژیانی قاتوقڕی بیابانه‌وه هه‌یه.
ئه‌لوه‌ردی له كتێبه‌كه‌یدا: (توێژینه‌وه‌یه‌ك
له سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق)، نوسیویه ده‌ڵێت: "مه‌زنترین شتێك كه پیاوی
ده‌شته‌كی پێوه‌ی ده‌نازێت، زۆروزه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه كه له ڕێگه‌ی
شه‌ڕه‌وه چنگی ده‌كه‌ون. ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه به حه‌ڵاڵترین موڵكی خۆی ده‌زانێت".
له قۆناغی جیاجیادا تاڵانوبڕۆ، كاولكاریی و
كوشتوكوشتاری گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه. به قسه‌ی نوسه‌ری عه‌ره‌ب محه‌ممه‌د
فه‌همی عه‌بدول لەتیف له كتێبی (ئه‌بو زه‌ید ئه‌لهیلالی)دا، هۆزه عه‌ره‌به‌كان
له فتوحاتی وڵاتانی مه‌غریبدا، ئه‌و وڵاتانه‌یان به شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون كاولكردوه.
ئێله عه‌ره‌به‌كان ته‌نانه‌ت پێش هاتنی ئیسلامیش
له‌گه‌ڵ خۆیان و دژ به‌وانی دی له شه‌ڕێكی بێ بڕانه‌وه‌دا بون. (غه‌زو) كه پاشتر
له سه‌رده‌می ئیسلامدا ده‌گۆڕێت بۆ (فه‌تح)، پایه‌ی سه‌ره‌كی مانه‌وه و
فراوانخوازی ئه‌م ئێلانه بوه.
پیاوی ده‌شته‌كی له بژێوی خۆیدا باوه‌ڕی به پیشه
نییه و به چاوی سوك ته‌ماشای پیشه‌وه‌ر ده‌كات. (پیشه‌وه‌ر) لای ده‌شته‌كییه‌كان
جنێوێكی یه‌كجار پیسه. ئه‌وان باوه‌ڕیان به (غه‌زو)ه. به بۆچونی عه‌لی ئه‌لوه‌ردی
عه‌ره‌ب ته‌نها ئه‌و ده‌مه پۆل به پۆل ملیان دا ببنه موسڵمان كه پێغه‌مبه‌ر و
یارانی، فه‌تحی مه‌ككه‌یان كرد و كه‌عبه‌یان گرت. به بڕوای ئه‌لوه‌ردی مۆتیڤی سه‌ره‌كی
ئه‌و له‌شكركێشیانه‌ی كه پاش مردنی پێغه‌مبه‌ر له ژێر ناوی فتوحاتدا وه‌كو جیهاد
سه‌ر زه‌مینێكی فراوانی گرته‌وه هه‌ر به‌ته‌نها بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ئیسلام نه‌بو،
به‌ڵكو ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕو شانازی كردن بوه به فه‌تح/ غه‌زوی وڵاتانی تره‌وه.
ئه‌نفال كه مه‌به‌ست لێی له ڕوی ماناوه غه‌نیمه/
ده‌ستكه‌وته، ڕه‌گوڕیشه‌ی له‌ناو هه‌مان كولتوری تاڵانوبڕۆ و غەزوی ئێله عه‌ره‌به
خێوه‌تنشینه‌كانی پێش ئیسلامدایه.
٭٭٭
پشتبه‌ستو به هه‌مان كولتوری عەرەبیی به‌ده‌وی،
فاشیزمی به‌عسی جگه له‌وه‌ی تاڵانكردنی نه‌یاره‌كانی به كارێكی حه‌ڵاڵ ده‌زانی،
چێژێكی زۆریشی لە تاڵانی ده‌بینی و ده‌یكرده مادده‌یه‌كی سیمبوڵیك (بۆ نمونە پیشاندانی
یەکبینەی ده‌ستكه‌وتی به‌ره‌كانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی له دژی ئێران، شانازی‌کردن بە
تاڵانكردنی میرنشینی كوهیتەوە).
ڕاستییەکەی ناوزه‌دكردنی شاڵاوی قڕكردنی كورد
به ئه‌نفال، هیچ گومانێك له‌وه‌دا ناهێڵێته‌وه كه به‌عسییه‌كان خاوه‌نی كۆنه‌ستێكی
به‌ده‌وی بون.
به‌ڵام ئه‌م كۆنه‌سته به‌ده‌وییه، هیچ له‌وه
ناشارێته‌وه كه فاشیزمی به‌عسی سیستمێكی تۆتالیتا‌ر بو. ئه‌وه دروسته كه فاشیزم
وه‌كو سیستمێكی تۆتالیتا‌ر پێوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی به مۆدێرنه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
مۆدێرنه‌وه هه‌یه، كه‌چی عێراقی به‌عس ده‌وڵه‌تی پێش پیشه‌سازی و لە بنەڕەتدا
ده‌وڵه‌تێكی كشتوكاڵی بو. ده‌وڵه‌تی به‌عسی مۆدێلێك بو نه‌ده‌كرا له ڕوی په‌ره‌سه‌ندنه‌وه
به ئاسانی له‌گه‌ڵ بۆ نمونە ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیای نازی و سۆڤییه‌تی سه‌رده‌می
ستالین‌دا وه‌كو دو ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن دو سیستمی تۆتالیتا‌ر له مێژودا به‌راورد بكرێت.
به‌ڵام سیستمی حوكمڕانی له عێراقی به‌عسیشدا سیستمێكی تاكحیزبی و تۆتالیتا‌ر بو،
فاشیزمی به‌عسیش به‌هه‌مان شێوه‌ی تۆتالیتاریزمی مێژویی، كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی تێكه‌ڵ به یه‌كدی كرد و هه‌ردوكیانی له ڕێی ئایدۆلۆژیای به‌عسییه‌وه
كۆنترۆڵ كرد. به‌پێچه‌وانه‌ی تۆتالیتاریزمی مێژویی، به‌عسییه‌كان له غیابی داموده‌زگای
ده‌وڵه‌تداری و مه‌ده‌نی به‌هێزدا په‌نایان بۆ دامه‌زراندنی سیستمێك له‌سه‌ر بنه‌مای
خوێن و خزمایه‌تی برد. ڕه‌نگه هیچ كه‌سێك هێنده‌ی نوسه‌ری عه‌ره‌بی عێراق شه‌مران
ئه‌لیاسری جوانی نه‌پێكابێت كاتێك كه دێته سه‌ر به‌راوردكردنی تۆتالیتاریزمی به‌عسی
و تۆتالیتاریزمی فاشی، ئه‌وه‌كه‌ی عێراق به (فاشیزمی به‌ده‌وی) ناوده‌بات.
لە هەمان سۆنگەوە ده‌كرێت بڵێین؛ ئه‌نفال پرۆسه‌ی
سیستمێكی تۆتالیتا‌ر بو، به‌ڵام به كۆنه‌ستێكی عه‌ره‌بی بهدهوییهوە.
٭٭٭
بێگومان بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌نفال، خوێندنه‌وه‌ی
به‌عس ڕۆڵێكی سێنتراڵی هه‌یه. ڕاستییەکەی ئه‌سته‌مه بێ تێگه‌یشتن له به‌عس وه‌كو
سیستمێكی تۆتالیتاری عه‌ره‌بی، له ئه‌نفال و ته‌نانه‌ت له پێوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی
عێراق و كورد به ئێستاشه‌وه تێبگه‌ین. چونكه ئه‌گه‌رچی به‌عس وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی هه‌ره‌سی هێنا و ڕوخا، به‌ڵام هێشتا كولتوری به‌عس له عێراقی پاش سه‌دام
حوسێن‌دا، كولتورێكی زیندوه و ڕۆژانه له‌م یان ئه‌و كایه‌دا ڕوبه‌ڕومان ده‌وه‌ستێته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی به‌عس، خوێندنه‌وه‌یه‌كی فره‌ڕه‌هه‌ند
و به گرێوگۆڵه. چونكه به‌عس چ وه‌ك حیزب یان وه‌ك سیستم، پێكهاته‌یه‌كی یه‌كجار
ئاڵۆزه، ئاخر ئاڵۆزبون له بنه‌ڕه‌تدا یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته دیاره‌كانی تۆتالیتاریزم.
بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌نفال لای فاشیزمی به‌عسی،
هیچ شتێك هێنده‌ی خوێندنه‌وه‌ی به‌عس بۆ نه‌ته‌وه و ئایین گرنگ نییه، ئاخر نه‌ته‌وه
و ئایین ئه‌و دو كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌ن كه هه‌مو جیهانبینی و ئایدۆلۆژیای به‌عسی
له‌سه‌ر بنیاتنراوه.
ئایدۆلۆژیای به‌عسی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و له‌سه‌ر
ده‌ستی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی میشێل عه‌فله‌ق، (نه‌ته‌وه/عه‌ره‌ب) و (ئایین/ئیسلام)
ده‌كاته جمكێك و له یه‌كتریدا ده‌یانتوێنێته‌وه. به‌عس حیزبێكی ئیسلامی نه‌بو،
به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌عسییه‌كان موسڵمانی به‌ر قاپی خودا نه‌بون، به‌ڵام به‌عس وه‌كو
ئایدۆلۆژیا له ئیسلامی ده‌ڕوانی و به گرێدانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عروبه‌دا له پرۆسه‌یه‌كی
یه‌كجار دیماگۆگیدا ده‌یویست خودی عروبه بكاته ئایین و بیكاته مه‌زهه‌بێك كه
شایانی په‌رستن بێت.
عه‌فله‌ق له وتارێكیدا به ناونیشانی (یادی پێغه‌مبه‌ری
عه‌ره‌ب) ده‌نوسێت و ده‌ڵێت: "ئیسلام بزوتنه‌وه‌یه‌كی عه‌ره‌بی بو، ماناكه‌شی:
نوێبونه‌وه‌ی عروبه و كامڵبونی بو". به بڕوای ئه‌و، خوداوه‌ند ده‌یتوانی
سه‌دان ساڵ پێش ده‌ركه‌وتنی ئیسلام و له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی، په‌یامه‌كه‌ی خۆی
بگه‌یاندایه، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی له كاتێكی دیاریكراو و له ناو گه‌لێكی دیاریكراودا
كرد، خوداوه‌ند نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و پاڵه‌وانێكی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵبژارد؛
پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌ب. ئه‌مه‌ش هه‌موی حیكمه‌ته. كه‌وا بێت هه‌ڵبژاردنی عه‌ره‌ب بۆ
گه‌یاندنی په‌یامی ئیسلام هۆیه‌كه‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌ت و جیاكه‌ره‌وه بنه‌ڕه‌تییانه‌ن
كه له‌ماندا هه‌ن. ئه‌و ده‌بێژێت: "داستانی ئیسلامیی له پێگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی
جودا ناكرێته‌وه كه خاكی عه‌ره‌به و پاڵه‌وان و كاراكته‌ره‌كانی كه سه‌رجه‌میان
عه‌ره‌ب بون". دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی به‌عس هه‌ر به‌مه‌نده‌وه ناوه‌ستێت و ده‌ڵێت:
"ئیسلام باشترین گوزاره‌یه له مه‌یلی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ نه‌مری و یه‌كانگیریی"،
هه‌ر بۆیه یه‌كه‌مین ئه‌ركێك كه مرۆڤدۆستیی ئیسلام ده‌یسه‌پێنێت به‌ڕای عه‌فله‌ق
ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت عه‌ره‌ب به‌هێز و خودانی نیشتمانی خۆیان بن.
به‌ڵام ئاخۆ به‌عس مه‌به‌ستی كام نیشتمانه؟ لای
به‌عسییه‌كان نیشتمانی عه‌ره‌ب ته‌نها یه‌ك نیشتمانه و سه‌رزه‌مینه‌كانی ده‌كه‌وێته
نێوان چیاكانی تۆڕۆس و پشتكێو و روباری شه‌تولعه‌ره‌ب و ده‌ریای عه‌ره‌بی و چیاكانی
حه‌به‌شه و ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سی و ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه.
به‌عسییه‌كان نه‌ك هه‌ر وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز
له خۆیان ته‌ماشای كوردیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو گاڵته‌شیان به مافه نهتهوایهتییهكانی
ده‌هات و پێیان وابو كه ده‌بێت كورد له خزمه‌تی عروبه‌دا بێت، به‌عس كوردی به
ده‌سنده‌خۆری خۆی ده‌زانی.
عه‌فله‌ق بۆچونی خۆی به‌رامبه‌ر به كورد ناشارێته‌وه
و له وتارێكیدا به‌ناونیشانی (نه‌ته‌وایه‌تی ئازادیخوازانه‌مان له به‌رده‌م جیاكاری
ئایینی و نه‌ژادییدا) ده‌پرسێت: "بۆچی كورد یان به‌شێكی ئه‌وان له عروبه
ده‌ترسن؟ كورد سه‌دان ساڵه شانبه‌شانی عه‌ره‌ب ده‌ژین و به‌رگری جوامێرانه له
سه‌رزه‌مینه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن. گه‌لی كورد چی تریان ده‌وێت جگه له هیواخواستن
به ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌ر كراوه و
ئه‌وه‌شیان له‌سه‌ر بێت كه له‌سه‌ر هه‌موانه. ئێستا ئیتر كه‌مایه‌تی و گروپی چه‌وساوه
نییه (مه‌به‌ستی كه‌مایه‌تی‌و گروپه ئیتنی و ئایینییه‌كانی ناو نیشتمانی عه‌ره‌به)،
به‌ڵكو زۆرایهتییهكی گه‌ل چه‌وساوه‌یه كه ئه‌ویش گه‌لی عه‌ره‌به."
به‌عس هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێت كه نیشتمانێكی
پانوپۆڕ به ناوی نیشتمانی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ ئایدۆلۆژیاكه‌ی دابتاشێت، به‌ڵكو جه‌خت
له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه دانیشتوانی ئه‌م نیشتمانه ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.
هه‌مو ئه‌و نه‌ته‌وه و نه‌ژاد و ئایین و ئایینزایانه‌ی كه عه‌ره‌ب نین، میوانی
نیشتمانی عه‌ره‌بن و پێویسته ملكه‌چی ئه‌و قانونانه بكرێن كه ماف و ئه‌ركیان
ده‌ستنیشان ده‌كات تا زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب نه‌گه‌یه‌نن.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌عس له هه‌وڵی یه‌كبینه‌دا
بو تا كورد له عێراق و سوریا، مارۆنی و ئۆرتۆدۆكسه‌كانی لوبنان، قیبتییه‌كانی میسر،
ئه‌مازیغی و به‌ربه‌ره‌كانی جه‌زائیر و تونس و مه‌غریب، فهڵەكانی سوریا و سۆدان
و ئوردون و عێراق ته‌عریب و ئه‌گه‌ریش نه‌كرا ڕیشه‌كێشیان بكات.
٭٭٭
سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و هۆكارانه‌ی كه له لایه‌ن
به‌عسه‌وه ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نفالی بۆ كرایه بیانو، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی
تاوانێكی له‌و جۆره و هه‌روه‌كو پێشانیش ئاماژه‌مان بۆ كرد، ئایدۆلۆژیا و جیهانبینی
به‌عسی بو. ئه‌نفال پڕۆسه‌یه‌ك بو به‌مه‌به‌ستی قڕكردنی كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی
جیا له عه‌ره‌ب و وه‌كو مه‌ترسییه‌كی ناوخۆیی له‌سه‌ر عێراق.
به درێژایی مێژو، پێش دامه‌زراندن و پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
عێراق، هیچ ڕژێمێك هێنده‌ی به‌عس حسابی بۆ (مه‌ترسی كورد) له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژی عێراق
و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌كردوه.
له سۆنگه‌ی ئاسایشی ناوخۆیی عێراقی به‌عسه‌وه،
كورد یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بوە له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه. بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی
ئه‌و مه‌ترسییه، به‌عس پلانی جه‌نگێكی بێ بڕانه‌وه‌ی بۆ ته‌فروتوناكردنی هێزی
مرۆیی كورد پیاده كردوه.
به‌عس به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی و قۆناغ به قۆناغ
كه‌وته ده‌ستنیشانكردن و سنور بۆكێشانی ژماره‌ی كورد، ئه‌ویش به‌سێ رێگه‌ی جیاواز،
یه‌كه‌میان ته‌عریبكردن، دوه‌میان راگواستن و سێیه‌میشیان قڕكردن بو.
له تێڕوانینی به‌عسه‌وه، كورد كه‌مینه‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی و كوردستان به‌شێكی خاكی عێراقه، كورد میوانی خاكی عه‌ره‌به و
به‌و پێیه‌ش جگه له كۆمه‌ڵێك مافی كولتوری و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ
عه‌ره‌بدا، هیچ مافێكی تریان نییه. ئه‌وه دروسته كه ئه‌نفال ترۆپكی جینۆسایدی
كورد بو، به‌ڵام به‌عس پێش ئه‌و پرۆسه‌یه و به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی جیاجیاوه كاری
له‌سه‌ر قڕكردنی كورد كردوه.
ئه‌نفال پراكتیزه‌كردنی ئایدیای عروبه‌ی به‌عسی
بو دژ به كورد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه به‌عسییه‌كان تیۆریزه‌ی ئیسلامیان وه‌كو (رۆحی
عروبه) ده‌كرد، ده‌بوا بۆ پاساوی قڕكردنی كورد په‌نا بۆ ئیسلام به‌رنه‌وه. ئه‌م
گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی فاشیزمی به‌عسی له ئه‌نفالدا بۆ ئیسلام سەرەڕای کۆنەستە بەدەوییە
عەرەبییەکەی، هیچ نییه جگه له هه‌وڵی گرێدانه‌وه‌ی عروبه وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی
قه‌ومی فاشی به ئیسلامه‌وه و رهواییدانێكی ئایینیشە به پرۆسه‌ی قڕكردنه‌كه.
ئاخر به‌رامبه‌ر به كورد، سه‌دام حسێن خۆی به
پێغه‌مبه‌ر و حیزبی به‌عس به ئیسلام و جه‌یشه‌كه‌شی به له‌شكری سه‌رده‌می
فتوحات ده‌چواند.
هه‌ر بۆیه به گه‌ڕانه‌وه بۆ یه‌كێك له سوره‌ته‌كانی
قورئان، به‌عسییه‌كان قڕكردنی كوردیان له ساڵی ١٩٨٨دا، به ئه‌نفال ناوزه‌د كرد.
٭٭٭
ئاخۆ ئه‌نفال روداوێكه سه‌ر به ڕابردو یاخود
سه‌ر به ئێستا و داهاتومان، ئایا ئه‌نفال چۆته مێژوه‌وه و پێویسته له بیری
بكه‌ین یاخود ڕوداوێكه هێشتا له پێشمانه‌وه وه‌ستاوه؟
بێ تێگه‌یشتن له‌م پرسه گه‌وهه‌رییه، مه‌حاڵه له ئێستا و ئاینده‌مان
تێبگه‌ین. به واتایه‌كی تر، بێ تێگه‌یشتن له ڕه‌هه‌نده قوڵه‌كانی ئه‌نفال، ئه‌سته‌مه
باس له چاره‌نوسی خۆمان وه‌كو نه‌ته‌وه بكه‌ین. چونكه ئه‌نفال نه‌ك هه‌ر تاوانێكی
ڕاگوزه‌ر نه‌بو، به‌ڵكو هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌شه كه ته‌نها وه‌كو تاوان له ئه‌نفال
بڕوانین.
ئه‌نفال هه‌ر به ته‌نها بریتی نییه له كه‌یسی
كۆمه‌ڵێك تاوانبار و قوربانییه‌كانی، ئه‌نفال هه‌ر ته‌نها به په‌لكێشكردنی
تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا و به‌سزاگه‌یاندن و ته‌نانه‌ت به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی
قوربانیانیش كۆتایی نایه‌ت. ئه‌نفال ده‌رئه‌نجامی پێوه‌ندی ناجۆری نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌كی
ژێرده‌ست و ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ره كه پاش ده‌یان ساڵ درۆی پێكه‌وه‌ژیان،
دواجار هه‌وڵی قڕكردنی به‌شێكی گه‌وره‌ی درا. له هه‌موشی مه‌ترسیدارتر، ئه‌نفال
ده‌رئه‌نجامی عه‌قڵیه‌تێكه كه تا ئێستا له‌ناوماندا ده‌ژی و به‌ناوی عێراقی نوێوه
تا دێت ئه‌نفال ده‌كاته تاوانی چه‌ند تاوانبارێكی سه‌ر به سیستمێك و ده‌یه‌وێت
له ڕێی سزادانیان و قه‌ره‌بوی مادیی كه‌سوكاری قوربانیانه‌وه هه‌تا زوه به ڕابردوی
بسپێرێت. ڕاستییه‌كه‌ی بۆ ئه‌گه‌ری دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌نفال هیچ شتێك هێنده‌ی پرسیاركردن
له كو‌لتور و مێنتا‌ڵیتی نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌رده‌ستی عێراق گرنگ نییه.
ئه‌وه دروسته به‌عس وه‌كو حیزب و وه‌كو ده‌سه‌ڵات
له ٢٠٠٣دا كۆتایی پێهات، به‌ڵام وه‌كو كو‌لتور و وه‌كو مێنتا‌ڵیتی، به‌عس هێشتا له‌گه‌ڵماندا
ده‌ژی.
ئه‌نفال پێوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی به‌و قه‌واره‌یه‌وه
هه‌یه كه پێی ده‌وترێت عێراق و واوه‌تریش پێوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی به عه‌قڵییه‌تی
نه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و ده‌وڵه‌تداریی ئه‌م قه‌واره‌یه‌وه هه‌یه كه عه‌ره‌به.
عه‌ره‌به‌كانی عێراق تا ئێستا ده‌وڵه‌تداریی هه‌ر به ته‌نها له هه‌ردو چه‌مكی زۆرینه
و كه‌مینه‌دا ده‌بیننه‌وه، له هه‌مان سۆنگه‌وه دیموكراسی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی
ترسناك هه‌ر ته‌نها له ده‌نگداندا به‌رجه‌سته كراوه.
ئه‌وه قسه‌ی پێناوێت به‌عسییه‌كان وه‌كو سیستمێكی
حوكمی كه‌مایه‌تی كه گوزاره بون له تایه‌فه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق، هه‌ر له
سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه كاری شێلگیرانه‌یان له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی
جیاوازی له‌نێوان گروپه ئیتنی و ئایینیه‌كاندا كردوه. له دیدی به‌عسه‌وه عه‌ره‌بی
سوننه با كه‌مینه‌ش بن به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پارێزه‌ری په‌یامی عروبه و ئیسلامن،
پێویسته حوكمی ئه‌وانی دی؛ كورد و شیعه بكه‌ن. هه‌ر به‌و پێیه و به درێژایی مێژوی
ده‌وڵه‌تی عێراق، عه‌ره‌بی سوننه تاكه نوخبه‌ی ئیداری و سیاسیی ئه‌م وڵاته و
داهێنه‌ری مۆدێلی حوكمی كه‌مینه بون.
هه‌ر پاش ڕمانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌كان، شیعه‌كان
به‌هه‌مان پره‌نسیپی ده‌وڵه‌تداریی به‌عسی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به گه‌ڕانه‌وه بۆ
پره‌نسیپی زۆرینه، هه‌وڵیاندا عێراق دابمه‌زرێننه‌وه.
سیاسه‌تمه‌دارانی عه‌ره‌بی عێراق خاوه‌نی ئه‌نگێزه و خه‌یاڵدانێكی
پانعه‌ره‌بی ئیسلامین و زۆربه‌یان نه‌ك هه‌ر ئاماده نین كار بۆ بیناكردنی ده‌وڵه‌تێكی
مۆدێرن بكه‌ن، به‌ڵكو تا ئێستا خه‌ون به ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته‌وه ده‌بینن. ڕازی
نه‌بون و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سەربەخۆیی کوردستان و تەنانەت خودی فیدراڵیش وەکو شێوەیەک
بۆ پێکەوەژیان، زیندوێتی ئه‌م باكگراونده‌مان پیشان ده‌دات له تێڕوانینی ئه‌وان بۆ
ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تداری.
مانه‌وه‌ی كورد له‌م مۆدێله‌ی ده‌وڵه‌تدا، مانه‌وه‌یه‌كی
یه‌كجار تراژیدییه. مانه‌وه له‌م ده‌وڵه‌ته ترسناكه‌دا، قایلبونه به قه‌ده‌رێكی
شوم. ئاخر ئه‌نفال پێش ئه‌وه‌ی تاوانێك بێت كه له ده‌ستی ئه‌م یان ئه‌و تاوانبار
قه‌وما بێت، ده‌رئه‌نجامێكی بێ چه‌ندوچونی ئه‌م مۆدێله شكستخواردوهی ده‌وڵه‌ته.
ئه‌نفال خۆی له‌خۆیدا به‌س بو بۆ ئه‌وه‌ی كورد بۆ هه‌تاهه‌تایه پشت لهعێراقیبونی
خۆی بكات و نه‌فره‌ت له‌و ده‌وڵه‌ته بكات كه له‌سه‌رده‌ستی ئه‌ودا ڕوبه‌روی جینۆساید
بۆوه.
٭٭٭
ئه‌نفال وه‌كو زۆرێك له جومگه جیاكه‌ره‌وه‌كانی
مێژوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، كایه‌یه‌كی بێ ناز و ڕاستیه‌كه‌ی زۆر به خه‌مساردی و نه‌زانییه‌وه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
مامه‌ڵه‌ی ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ كۆستێكی
گه‌وره‌ی وه‌هادا هێشتا سنوری بۆنه و یادكردنه‌وه‌ی تێنه‌په‌ڕاندوه و گوتاری
كوردیی له‌مه‌ڕ ئه‌نفال، گوتارێكی ئینشایی یه‌كجار هه‌ژار و خاڵی له گشت ڕه‌هه‌نده
ترسناكه‌كانی كاره‌ساتێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌و جۆره‌یه.
سەرکردایەتی سیاسی كوردستان جگه له‌وه‌ی نه‌یتوانیوە
پرسێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌نفال بكاتە پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و گوتارێكی یه‌كگرتو،
پرسه‌كه‌شی وه‌كو هه‌مو كایه‌كانی تر دابه‌ش كردوە و كردویەتە بۆنه‌یه‌ك بۆ وتنه‌وه‌ی
ئه‌و وتاره ئینشاییانه‌ی كه ساڵانه له یادی ئه‌نفالدا به گوێماندا ده‌درێت.
ئه‌م فره وتارییهی ئه‌نفال سته‌مێكی گه‌وره‌یه پێش هه‌ر كه‌سێكی دی ده‌رهه‌ق به
خودی قوربانیانی ئه‌نفالكراو. ئه‌ڵبه‌ته ده‌كرا له ده‌ره‌وه‌ی کایەی سیاسی، دامه‌زراوه‌ی
تایبه‌ت به پرسی ئه‌نفال به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و دروستكردنی یاده‌وه‌رییه‌كی
ده‌سته‌جه‌معی و كاركردن بۆ ناساندنی نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی دابمه‌زرایه تا ئه‌نفال
وه‌كو پرسێكی زیندو هه‌میشه به‌رده‌وام بوایه.
راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، ئێمه تا ئێستا له
ئه‌نفال نه‌گه‌یشتوین. چونكه تێگه‌یشتن له ئه‌نفال پێش هه‌ر شتێكی دیكه، تێگه‌یشتن
و كاركردنه به‌ئاڕاسته‌ی ئاینده و بڕیاردانی چاره‌نوس. قسه‌كردن له ئه‌نفال ده‌بێت
قسه‌كردن بێت له ئێستا و ئاینده‌مان، له مانه‌وه‌مان وه‌كو نه‌ته‌وه و وه‌كو ئینسان.
چونكه ئه‌نفال پرسی مانه‌وه‌مانی وه‌كو نه‌ته‌وه خسته ژێر پرسیارێكی گه‌وره‌وه،
به‌تایبه‌تیش مانه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وی دی: عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌تی عێراقدا.
بۆ كاركردن له‌سه‌ر كاره‌ساتێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی
وه‌ك ئه‌نفال، هیچ شتێك هێنده‌ی خوڵقاندنی (یاده‌وه‌رییه‌كی ده‌سته‌جه‌معی) گرنگ نییه،
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره له دنیادا نییه خاوه‌نی یاده‌وه‌ری ده‌سته‌جه‌معی نه‌بێت.
له‌ڕێی یاده‌وه‌رییه‌كی له‌و جۆره‌وه ده‌كرێت نه‌ك هه‌ر له ڕوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی،
به‌ڵكو به ئاقاری سیاسییش گوتاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت و له پڕۆسه‌ی
به ناسیۆنبوندا بكرێته پاڵپشتێكی مه‌عنه‌ویی گه‌وره.
گوتاری سیاسیی كورد گوتارێكی یه‌كجار شه‌رمنه،
زۆر به‌ئاسانی دوێنێ له‌یاد ده‌كات. گوتاری سیاسی ئێمه به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب نه‌ك
هه‌ر له ئاستی گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌ماندا نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ی جاران بریتییه
له موجامه‌له‌یه‌كی ته‌واو بێتام و بێناوه‌ڕۆك.
له دوای روخانی ده‌سه‌ڵاتی فاشیزمی به‌عسییه‌وه،
ئه‌م گوتاره هه‌وڵی داوه له ده‌ره‌وه‌ی كۆنسێپتێكی كاری نه‌ته‌وه‌ییدا و به بیانوی
ساڕێژكردنه‌وه‌ی برینه‌كان و سپاردنی سه‌رجه‌م سته‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه به سه‌رده‌مێك
له سه‌رده‌مه‌كانی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا و له نێو ئه‌وانیشدا به ده‌سته‌یه‌كی
كه‌می فه‌رمانڕه‌وایان، كاره‌ساته‌كه به ڕابردو بسپێرێت و شاییلۆغانی كۆتاییهاتن
به‌و ڕابردوهش بگێڕێت. گوتاری سیاسیی كورد كه گوتاری حیزبیی كوردییه، نازانێت یان
نایه‌وێت بزانێت كه له پشتی فاشیزمی به‌عسی و دیكتاتۆرێكی وه‌ك سه‌دام حسێنه‌وه،
كام ناسیۆنالیزمی شۆڤێنیست ئه‌كتیڤ بوه و چه‌ند سه‌دام حسێنیشی له پاش خۆی به میرات
جێ هێشتوه. گوتاری سیاسیی كورد چه‌ند ده‌كات خۆی له‌و شه‌ڕه بدزێته‌وه، دواجار
له‌م هه‌ڵوێست یان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا یه‌خه‌ی پێده‌گرنه‌وه. ڕاستیه‌كه‌ی مه‌حاڵه
عێراق ببێتە دەوڵەتێک بۆ پێکەوە ژیان تا ئه‌و شه‌ڕه یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه، واته
شه‌ڕی وردوخاشكردنی یه‌كجاره‌كی ناسیونالیزمی كۆنه‌په‌رستی عه‌ره‌ب كه پێشتر به‌عس
نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرد.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌بێت لایه‌نی به‌رامبه‌ر
و مرۆڤایه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر به‌ته‌نها له‌میانه‌ی (ژماره)وه كاره‌ساته‌كه‌مان
نه‌ناسن، به‌ڵكو له‌وه گرنگتر دروستكردنی (هه‌ستكردن به‌گوناه)ـه لای نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رده‌ست وه‌كو ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه و لای مرۆڤایه‌تیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نفال
جینۆسایده و جینۆسایدیش به‌پێی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نه‌ك هه‌ر دژ به‌و
كه‌سانه‌یه كه تاوانه‌كه ده‌یانگرێته‌وه، به‌ڵكو تاوانێكه دژ به مرۆڤایه‌تی.
ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بوكردنه‌وه و سزادانی
تاوانباران داوای سه‌ره‌كی قوربانیانی ئه‌نفال بن كه مافێكی سروشتی و ئاسایی خۆیانه،
ده‌بێت داوای كورد وه‌كو نه‌ته‌وه، قه‌ره‌بوكردنه‌وه تێپه‌ڕێنێت و هه‌وڵی به‌زیندویی
هێشتنه‌وه و بهههنوكهییكردن و كردنی ئه‌نفال به یاده‌وه‌رییه‌كی ده‌سته‌جه‌معی
بێت كه له ئێستاوه و بۆ داهاتویه‌كی دورتر ببێته پاڵپشتێكی به‌هێزی وتاری نه‌ته‌وه‌یی
كورد.
* سەرنج: ئەم وتارە لەبنەڕەتدا پڕۆژەی کتێبێکە.
328 جار خوێندراوەتەوە