پاش ڕوخانی فاشیزمی
بەعسی، کورد یەکێک بوو لەو لایەنانەی کە زۆر مکوڕ بوو لەسەر دروستکردنەوەی عێراق،
ئەویش لەسەر بنەمای سێ خۆشباوەڕیی: یەکەمیان دیموکراتیزەکردن، دووەمیان فیدرالیزەکردن
و سێیەمیشیان بیناکردنی دەوڵەتێکی مۆدێرن.
پاش نۆزدە ساڵ لەو
مێژوووە ئێمە لە عێراق حاڵی حازر ڕووبەڕوو لەبەردەم سێ شکستداین: یەکەمیان شکستی دیموکراسی،
دووەمیان شکستی فیدراڵی و سێیەمیشیان شکستی خودی دەوڵەت.
له‌وه‌ته‌ی ڕوخانی
فاشیزمی به‌عسی، ده‌وڵه‌تێك به به‌رچاومانه‌وه دروست ده‌كرێته‌وه پشتبه‌ستوو
به ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه بەردەوام له هه‌وڵی په‌راوێزكردن و ئینكاركردنی ئه‌وانی دیدایه،
ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی كه دیموكراسی ته‌نها وه‌كو هه‌ڵبژاردن ده‌بینێت نه‌ك وه‌ك
كو‌لتور و وه‌ك پایه‌یه‌كی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه له دامه‌زراندنیه‌وه
تا ئه‌مڕۆ جگه له زیندانێكی گه‌وره چ مانایه‌كی دی بۆ زۆرینه‌ی گه‌لانی عێراق
نه‌بووه.
ئێمه ئێستا له‌به‌رده‌م
مۆدێلێكی دهوڵهتداریداین كه پێویسته هه‌مووومان لێیی بترسین، چونکە ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی
به‌عسی، ده‌وڵه‌تی سه‌پاندنی حوكمی كه‌مینه بووبێت به‌سه‌ر زۆرینه‌دا، ئه‌وا مۆدێلی
ده‌وڵه‌تی پاش به‌عس، ده‌وڵه‌تی سه‌پاندنی حوكمی زۆرینه‌یه به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا،
ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی كه ته‌نها وه‌كو زۆرینه و كه‌مینه ته‌ماشای دیموكراسی ده‌كات.
تا هه‌نووكه عه‌ره‌به‌كان
دوورن له‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن بپهسنن، ئەڵبەتە مه‌به‌ست له ده‌وڵه‌تی
مۆدێرن ده‌وڵه‌تی مافه‌كانه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه و ده‌سه‌ڵات
تێیدا ده‌ستاوده‌ست ده‌كات و ده‌وڵه‌تێكی چاودێریكاره. ده‌وڵه‌ت له ئه‌وروپا هه‌ر
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی سه‌روه‌ری و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له ئایین
و تا دێته سه‌ر گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی لای لۆك و ڕۆسۆ، وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی زیندوو
به قۆناغی جیاجیا گه‌شه‌ی كردووه و پێگه‌ییووه. لێ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وروپاوه،
عێراق و دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان کە
نموونەی بچوککراوەی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیی ئیسلامیین، نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیوه گه‌شه
بكەن، تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ به‌رگرییه‌كی گه‌وره‌ی هاتنه كایه‌ی مۆدێرنه بۆ ناو پایه‌ی
دەوڵەتەکانیان ده‌كەن.
شانبەشانی کۆمەڵێک
هۆکار، بەڵام هۆکاری سەرەکی ئەوەی عەرەب لە بیناکردنی دەوڵەتی مۆدێرندا شکستیان هێناوە،
ئەوەیە کە بەشی زۆری عه‌ره‌ب خه‌یاڵدانێكی فراوانخوازانەیان هه‌یه و شانازی به ڕابردووی
ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته‌وه ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تی پانوپۆڕ و سه‌رتاسه‌ریی و مه‌ركه‌زیی
تاكه ئایدڵیانه. گه‌ڕانه‌وه و ئینتیمای هاوڵاتی عێراقی بۆ داودەزگەی ئایینیی شیعی/
سونی و ڕاگه‌یاندنی ناوبه‌ناوی ئه‌م میرنشینی ئیسلامی له‌م یان ئه‌و به‌شی عێراق و
ناوچەکە و دژ وه‌ستانه‌وه به بیرۆكه‌ی نەک هەر سەربەخۆیی، بەڵکو ئۆتۆنۆمی و فیدراڵیش
بۆ کورد، هه‌مووو ئه‌مانه به ئاشكرا ڕاده‌ی ئه‌و كایه تووڕهیهمان پیشان ده‌دات
كه سیاسەتمەدارانی عەرەبی عێراق به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی مۆدێرن تووشی هاتوون.
لە هەمان سۆنگەوە،
ئەوەی لە عێراق شکستی هێناوە دیموکراسی نییە، بەڵکو خودی دەوڵەت خۆیەتی.
سەرەڕای ئەوەی کە
کورد بە فاکتەری سەرەکی هەوڵی بەفیدراڵیزەکردنی عێراق دادەنرێت بەڵام ئەوەی سەرکردایەتی
سیاسیی کورد لەو بوارەدا دەستی داوەتێ جۆرێک لە سەپاندنی زۆرەملێیانەی فیدراڵی بووە.
پێداگرتنی سەرکردایەتی سیاسیی كورد له‌سه‌ر فیدراڵیزم وه‌كو شێوازێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان
له عێراقدا، ڕاستییەکەی بووەتە جۆرێک لە سه‌پاندنی زۆره‌ملێیانه‌ی فیدراڵیزم به‌سه‌ر
باقی كۆمیونیتییه‌كانی تری عێراقدا، لەبەرئەوەی جگه له کورد، نه ده‌وڵه‌ت و
نه هیچ کۆمیونیتییه‌کی تری عێراق ئاماده
نین خۆیان له قه‌ره‌ی کارێکی له‌و جۆره بده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وە، زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی
عێراق نه‌ک هه‌ر فیدراڵی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکو لێشی حاڵی نابن. به‌شی گه‌وره‌ی
شیعه‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ركه‌زیی به سه‌ركردایه‌تی خۆیان پێ چاكتره وه‌ك له
مه‌ركه‌زێكی لاواز و چه‌ند هه‌رێمێكی به‌هێز.
له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك
هۆكار كه پێوه‌ندی به ئه‌نگێزه‌ی ئیسلامیی ـ قه‌ومیی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه
و له‌به‌رئه‌وه‌ش كه له ڕووی مێژووییه‌وه عه‌ره‌بی سوننه یه‌كه‌مین سودمه‌ندی
عێراقێكی مه‌ركه‌زیی بوون، سوننه‌كان تا ئەم دواییانە دژی هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی
لاوازكردنی مه‌ركه‌ز بوون.
بۆیە فیدراڵیزم
له عێراق تا هه‌نوکه فیدراڵیزمه له نێوان کورد له لایه‌ک و هه‌موو عه‌ره‌بی عێراق
له لایه‌کی تره‌وه، که ئه‌مه‌ش له باشترین حاڵه‌تدا سیستمێکی فیدراسییه له نێوان
دوو نه‌ته‌وه‌دا؛ یه‌کێکیان کە زۆرینەی عه‌ره‌بە له ناوخۆیاندا حوکمێکی مهرکهزییان
لا پهسەنده، ئه‌وی دیکه‌شیان که کورده ناچێته ژێر باری حوکمێکی له‌و جۆرە.
382 جار خوێندراوەتەوە