یەکەم: حاڵی حازر ڕووبەڕوو لەگەڵ شکستێکدا وەستاوینەتەوە. شکستێکی بەتەنها
سیاسی و ئیداری نا، بەڵکو شکستێکی جڤاکی.
دووەم: وەکو یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەم شکستە، لەمڕۆدا شتێک نەماوە لە عێراق
ناوی دۆزی کورد بێت. دۆزی کورد لە عێراق لەسەر دەستی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد و ئەوانەی
پێیان دەوترێت "نوێنەرانی کورد" لە بەغدا، لە پۆست و پارەدا کورت کرایەوە
و کۆتایی پێ هێنرا.
سێیەم: لە سایەی ئەم سەرکردایەتییەدا، وێنەی ئێمه له عێراق ئاڕاستهیهکی
یەکجار ناشرینی وهرگرت. وێنهی کورد له نهتهوهیهکی ئازادیخوازهوه که خولیای
ئازادی و سهربهخۆیی ههبوو، گۆڕدرا بۆ دەرۆزەکەرێکی چاوبرسی.
چوارەم: کورد لە سایەی لێکترازان و نەبوونی ستراتیژێکی نەتەوەیی ڕۆشندا، نوێنەری
لە بەغدا نییە. بەشی هەرە گەورەی ئەوانەی بەغدا، نوێنەری خۆیان و پاڵەوانی دیموکراسیی
هەڵبژاردنن. بەشێکی زۆری ئەوانەی بەناوی نوێنەرانی کوردەوە لە بەغدان، لەڕووی سیاسییەوە
کەسانی بێ سەواد، دەستوپێ سپی و کاراکتەری هەرزەگۆن. ڕاستییەکەی "نوێنەرانی
کورد" لە بەغدا، چینی کۆمبرادۆری
کوردین.
پێنجەم: لەوەتەی ڕوخانی فاشیزمی بەعسی، هیچ دەمێک هێندەی ئێستا، قەوارەی هەرێمی
کوردستان چارەنووسی نادیار و لەبەردەم مەترسی دابەشبوون و هەڵوەشاندنەوەدا نەبووە.
شەشەم: ئێمە حاڵی حازر شاهیدی نابووتبوونی کۆی ئەو پارادایمە سیاسییەیەن کە
بە درێژایی شەست ساڵی پێشوو و تا ئێستا، لەلایەن دوو مەیلی سیاسییەوە دنە دەدرا.
440 جار خوێندراوەتەوە