ڕوسیا: لە ماوەی دو رۆژدا ئۆکرانیا زیاتر لە هەزار جار ئاگربەستی پێشێلکردوە

KNN : Kurdish News Network
04:07 - 20/04/2025
جیهان
+
-


ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، سەرەڕای ئاگربەستی بەهۆی جەژنی رابونەوە کە تایبەتە بە مەسیحییەکان، هێزەکانیان لە شەوێکدا وەڵامی هەزاران هەوڵی هێزەکانی ئۆکرانیایان داوەتەوە بۆ دەستپێکردنی هێرشەکان.

هەواڵ:KNNC


ئاژانسەکانی هەواڵی ڕوسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەوە بڵاویانکردەوە، ئۆکرانیا زیاتر لە هەزار جار ئاگربەستی پێشێکردوە، کە لەلایەن  پوتینەوە و بەبۆنەی جەژنی رابونەوە ڕایگەیاند،  لەلای خۆشیەوە زینلینسکی ئامادەی دەربڕی بۆ ئاگربەستەکە و پێشنیازی درێژکردنەوەشی کردبو، ئەمڕۆ بە هەمان شێوە ئەویش روسیای تۆمەتبار کردوە بە دەیان هێرش بۆسەر وڵاتەکەی لەلایەن روسیاوە.


بەرگری روسیا ئاماژەی بەوەشکردوە؛ هێزەکانی ئۆکرانیا 444 جار بە چەک هێرشیان  كردوەتە سەر پێگەکانی ڕوسیا، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 900 هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییشیان ئەنجامداوە .


هەروەها ڕایانگەیاندوە؛ سەرەڕای ئاگربەستی دو رۆژە، یەکەکانی ئۆکرانیا هەوڵیاندا شەوانە هێرش بکەنە سەر پێگەکانی ڕوسیا لە ناوچەکانی سوخایا بەڵکا و بۆگاتیر لە کۆماری گەلی دۆنێتسک.

جەختیشیان کردوەتەوە، ئەو هەوڵانە بەرپەرچدراونەتەوە و  ئەو هێرشانەی كراوە لەو ناوچانەیە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی دۆنێتسک و  لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ڕوسیادایە.


134 جار خوێندراوەتەوە