ئەو سەرۆکانەی ئەمەریکا کێن تیرۆرکراون یان هەوڵی تیرۆرکردنیان دراوە؟

KNN : Kurdish News Network
08:58 - 15/07/2024
ڕاپۆرت
+
-

لە مێژوی ئەمەریکا تا ئێستا چوار سەرۆک تیرۆرکراون و هەوڵی تیرۆرکردنی چەند سەرۆکێکیش دراوە، دوایەمینیان دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشو و کاندیدی سەرۆکایەتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتو.


راپۆرت:KNNC

یەکەم سەرۆک لە مێژوی ئەمەریکا تیرۆرکرا (ئەبراهام لینکۆڵ) بو کە لە (14/4/1865) لەلایەن جۆن ویلکس بەوسەوە تەقەی لێکرا، لەکاتێکدا خۆی و هاوسەرەکەی ماری تۆد لینکۆڵن بەشداری نمایشێکیان کردبو لە شانۆی فۆرد لە واشنتۆن.


دواتر ئەندرۆ جۆنسۆنی جێگری، بوە سەرۆک کۆمار.


جەمیس گارفیڵد دوەم سەرۆک بو تیرۆرکرا


لە (2/7/1881) جەمیس گارفیڵد-ی سەرۆکی ئەمەریکا دوای شەش مانگ لە دەستبەکاربونی وەک سەرۆک، کاتێک بەناو وێستگەیەکی شەمەندەفەردا دەڕۆیشت بۆئەوەی سواری شەمەندەفەرەکەی ببێت بەرەو نیو ئینگلاند، لەلایەن چارڵز گویتۆەوە تەقەی لێکرا.

ئەلێکساندەر گراهام بێڵ، داهێنەری تەلەفۆن، هەوڵیدا ئەو فیشەکە بدۆزێتەوە کە لە سنگی گارفیڵد-دا جێگیر بووە، بە بەکارهێنانی ئامێرێک کە بە تایبەتی بۆ سەرۆک دیزاینی کردبو.


ویلیام مەکینلی سێهەم سەرۆکی ئەمەریکا بو تیرۆرکرا


مەکینلی دوای ئەوەی لە 6ی ئەلیولی ساڵی 1901 لە شاری بوفالۆ سەرقاڵی وتاردان بو لەلایەن کەسێکەوە دوو گولـلە لە سنگی دراو و بریندارکرا، هەرچەندە پزیشکەکانی پێشبینییان دەکرد چاک ببێتەوە، بەڵام دوای هەشت رۆژ لە برینداربونی بەهۆی توشبونی بە گانگرین گیانی لەدەستدا.

ئەو کەسەی تەقەی لە مەکینلی کرد، کەسێک بو بەناوی (لیۆن چۆڵگۆز) لە رۆژی 29/10/1901 لە نیویۆر کوژرا، دوا وشەکانیشی ئەوەبون، " من سەرۆکم کوشت چونکە دوژمنی خەڵکە باشەکە بو، پەشیمان نیم لەو کارەی کردومە".
لە شوێنی ئەو تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت جێگری بوە سەرۆکی ئەمەریکا.


جۆن کەنەدی، چوارەم سەرۆکی تیرۆرکراو

 

جۆن ئێف کێنێدی لەکاتی سەردانیکردنی شاری دالاس لە مانگی 11ی 1963 لەگەڵ خانمی یەکەم جاکلین کێنێدی لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێکرا، کوژێکی چەکدارەوە تەقەی لێکرا، دوای رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی میمۆریاڵ بەماوەیەکی کەم گیانی لەدەستدا.


لە شوێنی ئەو لیندۆن جۆنسۆن جێگری سەرۆک، لەکەشتی هێزی ئاسمانی یەک سوێندی یاسایی خوارد و بوە سەرۆکی ئەمەریکا، بەمەش بوە تاکە سەرۆک لە فڕۆکەدا سوێندی یاسایی بخوات.


دیارترین ئەو سەرۆکانەش کە پێشتر لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگارییان بووە.

  جیراڵد فۆرد، 38ـەمین سەرۆک، رۆناڵد ریگن، 40ـەمین سەرۆک باراک ئۆباما، 44ـەمین سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 2011 و دوایەمینیشیان دۆناڵد ترەمپ 45 هەینی سەرۆکی ئەمەریکا و کاندیدی سەرۆکایەتی بۆ هەڵبژاردنی ئەمەریکا.

55 جار خوێندراوەتەوە