جارێكی دیكە ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردن لە لوبنان تەقینەوە

KNN : Kurdish News Network
05:21 - 18/09/2024
جیهان
+
-

پاش ئەوەی دوێنی بەتەنكەلۆژیای ئاست بەرز ئیسرائیل ژمارەیەكی زۆر ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی تەقاندەوە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە چەندین ئامێری دیكەی لە جۆری (وۆكی تۆكی) بەئامانج گرت.

 

هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە مەراسیمی بەخاك سپاردنی تەرمی بەرپرسێكی باڵای حزبوڵا كە بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن گیان لەدەستدا، جارێكی دیكە ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردن (وۆكی تۆكی) لە باشوری لوبنان تەقینەوە.

 

كەناڵی عەرەبییە رایگەیاندوە: بەشێك لە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن (وۆكی تۆكی) لە ماڵان، ناو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلیەكان هاوشێوەی شەپۆلی تەقینەوەکانی دوێنێ تەقیونەتەوە.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی-ش بە كەناڵەكەی راگەیاندوە: ئەو ئامێرانەی كە ئەمڕۆ تەقێندراونەتەوە رادیۆیی پۆرتەبڵ (وۆكی تۆكی) بون و  جیاوازن لە پەیجەرەکان رونیكردوەتەوە، ماوەی پێنج مانگە حزبوڵا ئەم رادیۆ پۆرتەبڵانە (وۆكۆ تۆكی)ـیانەی کڕیوە، كە ماوەیەكی زۆر لەنێوان كڕینی پەیجەرەكان و وۆك تۆكییەكاندا نییە.

 

كەناڵی عەرەبییە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، تا ئێستا لە روداوەكەدا سێ كەس لە ناوچەی بیقاع گیانیان لەدەستداوە و دەیان كەسی دیكەش برینداربون.

402 جار خوێندراوەتەوە