گروپی كۆمپانیاكانی هێڵی
ئاسمانیی ئهڵمانیا لوفتهانزا (Deutsche Lufthansa AG) گەشتەکانی بۆ
تەلئەبیب و تاران راگرت.
هەواڵ:KNNC
دوای روداوى تەقینەوەى ئامێرەکانی پەیوەندیكردن لە لوبنان، کۆمپانیاى لوفتهانزا رایگەیاند، گۆڕانکاری لە
گەشتەکانی ئاسمانی ئێران و ئیسرائیل کراوە.
بەپێی راگەیاندراوێکی
لوفتهانزا، هەمو گەشتەکانی ئەو هێڵە ئاسمانییە هەتا 19ی ئەیلول راگیراون.
لوفتهانزا جەختی لەوەشکردوەتەوە
کە ئامادەیە قەرەبوی ئەو گەشتیارانەش بکاتەوە کە بە هۆی ئەو دۆخەوە زەرەرمەند بون.
110 جار خوێندراوەتەوە