رەوشی خەڵکی
کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر و پێداویستی و بژێوی ژیانیان و دڵراوکێیان زیاتر دەبێت.
سەرەڕای بەرزی
نرخی نەوت و نەمانی پاساوی هەبونی قەیران .
داهاتێکی زۆر، رۆژێک
بە پاساوی نەهاتنی سولفەی بەغدا مووچە نادەن، رۆژێک له هاتنی سولفەی بەغدا، داهاتی
ناوخۆ کەم دەکەنەوە و بۆ دەسەڵاتی جیاجیای خۆیان دەڕوات.
لەم دۆخەدا ژیان
و ئیمتیازی موچە و خەرجی پلە باڵاکان زۆر زیاتری کردوە، ئەمەش بۆشاییەکی گەورەی لە
نێوان دەسەڵاتداران و ژیانی توێژە کەم دەرامەتەکە دروستکردوە، ئاگایان لە ژیانی خەڵک
نیە، بەبێ ئەوەی باکیان بە مەترسیەکانی نیشتیمان هەبێت.
لە تەخشان و پەخشانی
سامانی گشتی بەردەوامن و کۆشک و تەلار بەرز
دەکەنەوە، کۆسپ لە جێبەجێ کردنی ئەو یاسایانە
دروست دەکەن کە خۆیان پەسەندیان کردوە. بۆیە باشترین پڕۆژە کەمکردنەوەی موچە و ئیمتیازی
پلە باڵاکانە، چاودێری دامەزراوەکانە لە تەخشان و پەخشانی دەسەڵاتە جیا جیاکانی
کوردستان.
ئەرکی پەرلەمانتارانە
پێشنیازی پڕۆژەی دادپەروەی بۆ گشت و یاسا لەسەروی هەموان بکات.
خەڵکی کوردستان
بە گوشاری خۆیان، پشتیوانی لەم پڕۆژەیە بکەن تا ئەم دەسەڵاتە بێباکە ناچار بە
دانانی خاڵێک بۆ بەخۆداچونەوەو راستکردنەوە بکەن، دەنا کارەساتی گەورە بەڕێوەیە.
1621 جار خوێندراوەتەوە