گۆران؛ بەهۆی گەلێ هۆکاری دەرەکی و ناوخۆیی لەدۆخێکدایە کەس ئیرەیی پێ نابا . دامەزراندن
و پرۆژەکانی بۆ چاکسازی و ئاڵوگۆر لە دەسەڵاتێک کە بە سیاسەتەکانی رۆژ بە رۆژ گەلەکەمان بەرەو دۆخی
خراپتر و خراپتر دەبا، بەتایبەت ئەو دابەشبونەی درێژکراوەی هەرێمی و ناوخۆیی رێگری
بنەڕەتی نیشتمانسازی وچاکسازی دەکات .
پڕۆژەکەی گۆران داهێنان
و شانازی لە نەریتی سیاسی ناوچەکە داهێنا، لەبەرامبەردا هەر چی بە پاساو و بەناوی جیاجیا لە گۆران جیابوەتەوە، جگە لەپەرشوبڵاویی وتنەوەی دروشمی بێ کردار دارێکیان لەسەر بەرد دانەناوە. یا کۆپی پڕۆژەکانیان کردوەتەوە.
بەبێ ئەوەی لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش هاوڵاتییان و گەلەکەمان بتوانن لە چوارچێوەیەکی هاوبەش لەسەر پرۆژەیەک
کۆک بن .
لە ئەزمونی وڵاتان و خۆماندا دابەشبون و پەرتوبڵاوی
هێزی ناڕازیی بە بەرژەوەندی مانەوە و بەهێزکردنی دەسەڵات بوە گۆرانکاری بۆ خەڵک نەکردوە،
بۆیە بەڕاستیی و راشکاوی بڕوام وایە گۆڕان
بەگەڕانەوەی بۆ بەرەی خەڵک لەو تاقیکردنەوەی بەردەمی کەهەڵبژاردنە ئەویش بە رەخنە لەخۆگرتن کە نەیتوانی ئەو گۆڕانکارییانەی
کە لە بەشداریکردنی دەسەڵات کە بەڵێنی بە
خەڵکی کوردستان دابو؛ بیکات.
خەڵکی کوردستان پیشتیوانی لە هێزێک کە لەبەرەنگاری ئەو دەسەڵاتە تاقی کراوەتەوە بکات .ئومێد
بەخشترە لە تاقیکردنەوەی کۆپیەکانی یا لقە لاوازەکانی کە لەو جیابونەتەوە.بەو مەرجەی
بەڕاشکاوی بگەڕێتەوە بۆ ناسنامە و پڕۆژەی لەپێناوی دامەزرا.
178 جار خوێندراوەتەوە