چیم بە سەرکردەکەی ئۆپۆزیسیۆن وت؟

لەم چەند رۆژەی پێشو، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی هێزێکی ئۆپۆزسیۆن سەردانی کردم بۆ راو سەرنج سەبارەت بە هەڵبژاردن و شێوازى بەشداری و کاریگەری دانان لە چارەسەر کردن قەیران و گۆرانکارییەکان.

هەردولا هاورا بووین، بەبێ یەکخستنی هێزو گروپ و کەسە نیشتمانییەکان لە چوارچێوەی کارنامەیەکى دەستوری ودامهزراوەیی و نیشتمانی کە دەربڕی دروستکردنی حوكمرانيیەكى باش بيت، بەرەیەکی میللی پیشتیوانی بکات. ئەستەمە بۆ خوازیارانی چاکسازی و گۆڕانکاری پرۆسەی هەڵبژاردن سودێکی هەبێت. ئەگەر وانەبێت هەڵبژاردن لە پێناوی هەڵبژاردن دەبێت.

بۆیە پێویستە هەوڵهکە فراوان و نیشتمانی بێتـ ئامانج و نیازی بە بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینە بێت، روکارو ناوەرۆکی بەرنامەکەی ڕوون بکاتەوە. ئەزموونى لە رەوتی شکستخواردووی پۆپۆلیستی  وەرگرتبێت کە بارتەقای گەندەڵی و نادادی لە هەرێم زیانیان لەچاکسازی و گۆڕانکارییدا.


  لەئەگەری بەدەست نەهێنانی زۆرینە، وەکو جەمسەرێکی ئۆپۆزسیۆنی ئەقلانی کاربکات و هێزێکی چاودێری خاوەن سەنگ بێت لە پەرلەمان دا راستگۆ و سەر ڕاست لەگەڵ بە ڵێنەکانی بە هاوڵاتیان، له پێناو رکابەری دەسەڵات، حكومه تى سێبەر لە ناو پەرلەمان ڕابگەیەنێت.

1564 جار خوێندراوەتەوە