بەهێزی گۆران لەبەرژەوەندی خەلکی کوردستانە!

لەرەوشی ئالۆز و لەناو ڕووداوگەلی نەخوازراو و پڕ کێشەی ناوچەکە، کە لە ناسەقامگیری بەردەوام دایە، لەهەبونی  چینیکی سیاسی بێباک و گەندەڵکاردا، لە ژینگەی سیاسی وادا، راستەرێی وتێکۆشان تابڵێی سەختە! سەرەڕای دۆخەکە گۆران؛ کارنامەو هەڵوێستەکانی سەرمایەکی بەهێزن بۆ دەنگی حەق و رەوتی نارازی لەپرۆسەی سیاسیدا.



دوای ئەزمونە باش و تالەکان، پاراستنی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرخستنی، بەقەد هێزی خۆی، دەنگی بیستراوی ماف و ئازادی وپرسی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەبیت ، ئەگەر تاقیکردنەوەی گۆران لەقۆناخەکانی دژایەتی گەندەڵی و نادادپەروەری نادیدە نەگرین . بۆ ئەوەی لە بەرنامەی چاکسازی و  بەرگریکردنی ئازادی و مافی هاولاتی و ریفۆرم  بەردەوام بین، پشتیواننیمان بکەن.



خۆتان شاهیدی هەمووهەوڵەکانن، بەوانەی نیازی پاکیاشیان بۆ گۆرانگاری و دژایەتی ستەمکاری هەبوە، نەیانتوانی تەجاوزی گۆران  بکەن، کەواتە، با لە م پرۆسە نیشتمانی ودیموکراسیە دا، دەرفەت بە گۆران بدەین، ئەگەر دەمانەوێ مۆنۆپۆلی ژیانی سیاسی  حزبە تقلیدیەکان بەرتەسک بکەینەوە،  غرورى روكهشي هێزیان بشكێنىن،  بەرنامە نيشتمانىى و نەتەوهیىمان  دژ به سىیاسه تى حزبایەتی  پێشبخەین و سەرخەین.

 


لە راگرتنی هاوسەنگی  لەژێرگوشاری هێزە هەرێمیەکاندا لە بەلادانەکەوتن بەلای جەمسەرگیریەکانی ناوچەکە، لە قازانجی بەرژەوەندییەهاوبەش وبالاکانی نەتەوەونیشتمان دا. داکۆکی سه رراستانە لەمافە دەستورییەکانی  خەلكى  كوردستان لە عيراق دا بکەین، لەوروانگەوە لە نەخشەی سیاسی ناوهەموو رەوتەکاندا، پشتیوانی و بەشداری  ودەنگدان بەکاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەناو هاوپەیمانی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق لە خزمەتی پرۆسەی سیاسی و خاک و بودجەو ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەیەکانی خەلکی کوردستانە.

890 جار خوێندراوەتەوە