ئەردۆغان دانی بە شکستە مێژویەکەیدا نا!

لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا، ئەردۆغان دانی بە شکستە مێژویەکەیدا نا!

 

بە لەبەرچاوکردنی قەیرانی دارایی و فاکتەری نێودەوڵەتی لەگۆرانکارییەکان، هەڵبژاردنی تورکیا چەند راستییەک پشتڕاستدەکاتەوە:

 

1-هەڵبژاردن ؛باشترین بژاردەی گۆڕانکارییە بە شێوازی مەدەنی و دیموکراسی.

 

2-چەندین ئەگەر و رێگاو بۆ گۆڕانکاری هەیە، لەناو هەمو رێگاکاندا تێکۆشانی سیاسی و مەدەنی و دیموکراسی دور لە توندوتیژی بەقازانجی عەدالەت و ئازادی دەشکێتەوە.

 

3-مەسەلەی گۆڕانکاری حەتميه ، هێز و کەڵەگایی ناتوانێ پێشی پێ بگرێ، شێوازی دیموکراسیی و بەشداریی سیاسی گەل لە دەربڕینی ویستیدا لەبەرژەوەندی گەلاندایە.

 

4-هێز و سوڵتانیەت و ئەفسانە سازی و لە خۆباییبون گلۆرەت بەرەو لێژی دەبات، ئەزمونی ئەکەپە لە تورکیا.

 

5-لە خەباتی سیاسیدا، هەڵە و لادان رودەدات بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و رەخنە لەخۆگرتن و گۆڕانکاری لەسەرکردایەتی هەڵە راستدەکرێتەوە، گرەو لەسەر سەرکەوتن دەکرێ، ئەزمونی دەم پارتی و جەهەپە.

 

 سەرکەوتنی گەلەکەمان لە خەباتی دیموکراسی بەرێگای مەدەنی و جەماوەری لەپێناوی ماف و ئازادییدا، شکستی بەزەبر و زەنگ و توندوتیژی هێناوە.

 

بۆیە پێداگری لەسەر رێگای جەماوەری و مەدەنی بۆ چارەسەری کێشەی رەوای گەلەکەمان بە شێوازی ئاشتیانە هێزێکی گەورە و لەبن نەهاتو بە گەلان دەبەخشێ.

 

دەسەڵات چەنگەپڕەی بەکارهێنانی هێز و کاری نایاسایی دەکا، بەڵام هەرگیز قەرەبوی شکستەکەی پێ ناکرێتەوە.

433 جار خوێندراوەتەوە