سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان خەریکی چین؟! لە خەمی کێدان؟ یەکێکم لە
وانەی بڕوام بە کاری پەرلەمانی و دامەزراوەکەی هەیە.
پەرلەمان ناخەمە ژێر پرسیار، بەڵام کاراکتەر و ئەو ئەزمونە شکستخواردوە، لە
کاری پەرلەمانیی دەخەمە ژێر پرسیار؟ لەم قەیران و نادادیی و لێکترازانەی روبەڕوی وڵات
بوەتەوە، پەرلەمان لە وەرزی نوێیدا، چەندین ئەرکیان لە ئەستۆدایە، کەچی هەر جارێ و
بە پاساوێکی ناڕاست و ناڕەوا، پەرلەمان توشی دابڕین دەکەن.
باشە ئێوە لە دکتۆر و کارمەندانی دروستی چیتان زیاترە کە لەبەرەی پێشەوەی جەنگی
کۆرۆنادان بۆ پاراستنی مرۆڤەکان، لە جێی خۆیەتی ببپرسین پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمان،
نەک نەیانتوانی لانی كەمی ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن، بەڵکو هۆکاری سەرەکین لە بێدەنگکردنی
مینبەرێک، ئەگەر بویسترێ قسەیەکی رەوای پەیوەست بەگرنگترین پرسەکانی وڵات و خواستی
خەڵکی لێبکرێت. بۆچی پەرلەمانتاران ئەو دۆخە قبوڵ دەکەن؟ .
لەکاتێکدا گرنگترین پڕۆژەی هاوبەشی پەرلەمانتاران هەیە، لەوانە:
- یەکخستنی هێزی پێشمەرگە
- كاراكردنەوەی لیژنەی دەستوور.
- هێنانی بودجەی (٢٠٢٠) بۆ پەرلەمان.
- گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە بە یاسا.
- رێكخستنەوەی دەروازە سنورییەكان.
- فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات.
- دڵنیایی كۆمەڵایەتی.
- چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست.
- هەموارکردنی یاساکانی دەسەڵاتی دادوەری و
داواکاری گشتی و ئەنجومەنی شورا.
- هەمواری یاسای وەبەرهێنان.
- یاسای خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.
- پرسی پەروەردە.
- پرسی تەندروستی و مافی نەخۆش.
- کێشەو ناکۆکی هەرێم و ناوەند
ئەم سیاستە؛ کوردستانی خستوەتە بەردەم دوڕیانی داخستن بە روی چاکسازی، کرانەوە
بە روی مەترسی و هەڕەشەکانی سەر بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و پارچەپاچە بونی وڵات.
886 جار خوێندراوەتەوە