کۆتای ژنان واتا دیاریکردنی رێژەیەک "ژمارەیەک کورسی" بۆ ژنان لە ئەنجومەنە هەڵبژێراوەکاندا بەمەبەستی گەیاندنی دەنگی ژن و بەشداری ژنان
لەبەر ئەوەی بەهۆکاری کۆمەڵایەتی ، رۆشنبیری ، ئابوری یان سیاسی ئەکەر کۆتا نەبێت ئەوا ژن بێبەش ئەبێت لەبەشداری کردن .
کۆنگرەی پەکین 1995 :
لە راستیا کۆنگرەی چوارەمی پەکین خاڵی وەرچەرخان بوو بۆ ژنان ، یەکێک لەو خاڵانە بەشداری سیاسی ژنان ودیاریکردنی کۆتا بوو بۆ ژنان .
بێگومان کۆتای ژنان وەک هەر پرسێکی تر لایەنگرو بەرهەڵستکاری هەبوە .
هەندێک لەو رایانەی لەگەڵ کۆتای ژنان نین و بەرهەڵستکارن چەند بەهانەیەک ئەهێننەوە وەک:
* لەگەڵ بنەمای دیموکراتی ناگونجێ و دەستێوەردانە لە هەڵبژاردن .
* بەهۆی رێژەی کۆتای ژنان ژنی لاواز ئەچنە ئەو شوێنانەی کۆتاتیای چەسپاوە .
* ناهەقیە بەرامبەر مافی ئەو ژنانەی شایستەن و پێویست ناکات بەهۆی کۆتاوە بەشداری کاری سیاسی بکەن .
ئەوانەش لایەنگیری کۆتان هەندێک لە بەهانەکانیان
بریتین لە :
* ئەگەر دەستوەردان بێت لەهەڵبژاردن ئەوا دەستێوەردانێکی ئیجابیە .
* کاتێک باسی لاوازی ئەکرێت تەنیا باسی ژن ئەکرێت کە ئەرکی حزب و رێکخراوەکانە کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستیان بکەن .
* ئەگەر کۆتا نەبێت بەئەگەری زۆرەوە ژن شوێنی نابێت لە ئەنجومەنە هەڵبژێراوەکاندا.
تێبینی/ لەحزبەکانیشدا کۆتا ئەچەسپێت بۆ زامن کردنی بەشداری ژنان .
ئەگەر کۆتا نەبێت ؟
لە سیستمی پیاوسالاری و چەندین بەهانە بۆ مانەوەی بە پیاو بونی سیستمی سیاسی یان حزبەکان کە وەک :
* شەرعیەتی شۆڕشگێڕی کە بێگومان پیاو پلەدار بوە .
* بارودۆخی کۆمەڵایەتی زیاتر پیاو ئەتوانێت هەمووکات و بۆ هەمو شوێنێک بچێت ، پیاو لەلایەن کۆمەڵگەوە پەسەند ترە . هەروەها ژنان پابەندی خێزان و کۆمەڵیان زیاترە .
* باری ئابوری پیاوان "زۆربەی " باشترە .
لەڕاستیدا ئەوبەهانانە کۆسپی گەورەن لەبەردەم بەشداری ژنان لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری..
بەڵام کاتێک ژنێک بڕیاری کارکردنی داوە لەو بوارانە بەتایبەت بواری سیاسی کە بوارێکی پڕ کێشمەو هیلاکی و کات و توانای ئەوێت بۆچی ماف خوراو بێت؟ بۆچی بەشداری کارای نەبێت ؟ بۆچی زۆر قورس بێت بەشداری کارای لەناوەندی بڕیاردا هەبێت ؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و چارەسەری بەشداری ژنان لەکاتی ئێستاو بەو سیستمە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و رۆشنبیریەوە چەسپاندنی کۆتایە .
کۆتا لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا:
کاتێک لە کۆنفراسی دوەمی بزوتنەوەی گۆڕاندا رێژەی 30/ بەزۆرینەی زۆر پەسەند کرا و چەسپا ، هەندێک دەربڕین وەک بەرزکردنەوەی رێژەی ژنان یان کۆتا لە 25/کرا بە 30/ کە لەڕاستیدا رێژە لەزۆر ئۆرگان بونی نەبوە .
رێژەکە چۆن بوو چی لێهات ؟
لەڕاستیدا لەسەرەتاکانی دروست بونی گۆڕاندا بەشێکی زۆری ژنان هاتنە پێشەوەو کاریان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و لەهەمان کاتدا کاراکردنی رۆڵی ژنان کرد گروپێک لە ژنان بە پشتیوانی سەرکردە رەوانشاد نەوشیروان مستەفا پڕۆژەی رێژەی ژنانیان لە بازنەکان چەسپاند ، کاتێک ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی بازنە بڕیار بوو چوار بێت ژنان داوایانکرد کە پۆستی پێنجەمیش لەبازنە بۆ ژنان بێت ،
بڕیاردراوە جێبەجێ کرا ، واتە 20/ ژنان لە بازنەکان دواتر کەژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی بازنە بوو بە چوار خۆی رێژەکە ئەبێت بە لە 25/ تەنیا بازنە .
دواتریش چەند پێگەیەکی بۆ ژنان چەسپا لە ئەنجومەنی قەزاکان کە ژمارەیان شەش کەس بوو نوێنەرێکی ئافرەتان هەبێت ، وە لەهەر پارێزگایەک نوێنەری ژنان لە جڤات هەبێت پارێزگای سلێمانی دوژن لەبەر بەرزی رێژەی دەنگ ، ڕەوەندی کوردیش نوێنەرێک واتە بەشداریەک هەبوە نەک رێژە .
لە کۆنگرەی یەک
دەنگدرا لەسەر رێژەی 30/ بەڵام چووە راسپاردەوە
ژنان لە جڤاتیش بوبە نوێنەری ناوەندی شارەکان کە دەیکردە چوار ژن .
بێگومان ئەو ژمارانە بێجگەلەوەی ئەگەر ژنێک سەرۆکی فراکسیۆن یان ئەنجومەنی پارێزگاکان بێت یان رێکخەری ژور بێت .
ئێستا
* رێژەی ژن لەسەرجەم ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا 30/
بەهەوڵی کۆمەڵێک ژن و چەند کۆبونەوەو سوربونی ژنان لە کۆنفراسی دوەمی بزوتنەوەی گۆڕاندا دەنگی بەدەست هێناوەو بوە بە بڕیار . لە هەمو ئاستەکان و شوێنەکان لە هەمو بەشەکانی بازنەو ڕایەڵەی قەزا ،
لە ژوورەکان بە رێکخەرو ئەندامانی ژوورەوە کەهەر نەبوە ، ڕەوەندی کوردی پێشتر ژنێک هەبوو لەدوای کۆنگرەی یەک بەشداری ژن نەبوو، لە جڤاتەکان کە رێژە نەبوە ، لە بەرزترین ئاست کە ئێستا خانەی راپەڕاندنە کە نە رێژە هەبوە نە بەشداری .
لە دەستوری بزوتنەوەیگۆڕاندا:
* دەبێت وەک بڕیاری کۆنفرانسی نیشتمانی بنوسرێت و ببێتە بڕگەیەک یان مادەیەکی سەرەکی دەستور .
* بە هیچ شێوەیەک نانوسرێت ئەگەر ژن نەبوو بە پیاو پڕ ئەکرێتەوە ئەمە وەک هیچ نەکرابێت وایە .
بزوتنەوەی گۆڕان چی بکات ؟
دەبێت وەک دروشمی کۆنفراس
گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەلەنگاریەکان
مەسەلەی ژنان "ئافرەت " بکات بە یەکێک لەگرنگترین ئالەنگاریەکانی قۆناغی داهاتوو وەک یەکێک لە پاشەکشێ و پەراوێزخراو سەیری بکات و پێگەی لەناو گۆڕاندا بەهێز بکات ئەگەر لە شوێنێک ژن نەبوو شوێنەکەی چۆڵ بێت هەتا ژن بۆ ئەوشوێنە ئەبێت .
بێگومان هەنگاوەکان بکاتە ئەرک و ئالەنگاری.
136 جار خوێندراوەتەوە