ئه‌ڵته‌رناتیڤی سێیه‌م و هاریكاری داهێنه‌رانه، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و ناكۆكیه‌كان
بونی كێشه‌و ململانێ له نێوان تاك و گروپه‌كاندا وایكردوه بیرمه‌ند و نوسه‌رو روناكبیره‌كان چه‌ندین بیروبۆچون و رێوشوێن و پێشنیار بخه‌نه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و رێكار‌و ئه‌نجامه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه، ناكۆكی و كێشه زۆر‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌كان وایكردوه ته‌نانه‌ت میتۆد‌و توێژینه‌وه‌كانیش بهههنگاوهكانیهوه بۆ خستنه‌ڕو و چاره‌سه‌ری كێشه ئه‌نجام ئه‌درێن.
ناكۆك بون دیارده‌یه‌كه له‌نێوان تاكه‌كان و گروپه‌كاندا دروست ئه‌بێت، لێره‌دا باسی ئه‌و ناكۆكییانه ئه‌كه‌ین له نێوان دولایه‌ن یان زیاتردا روئه‌دات به‌هۆی جیاوازی ئامانج و جیاوازی بۆچونی حیزبه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سیستمی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن بواره‌كانی ده‌سه‌ڵات و كارگێڕی وائه‌كات ململانێ و دوای ئه‌وه ناكۆكی دروست ببێت، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س و لایه‌ن هۆكاری ناكۆكی بن یان له پێناوی ده‌سه‌ڵات و قۆرخكاری و مانه‌وه‌دا بێت ئه‌وا ناكۆكیه‌كان تونددهبن و ته‌نانه‌ت مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ئه‌كات دور نیه كاره‌سات و ته‌نانه‌ت پێكدادانی چه‌كداری لێبكه‌وێته‌وه. (بێگومان لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌و ململانێ و ناكۆكیانه نییه له نێوان گه‌لانی ژێرده‌ست و سیستمه دیكتاتۆره‌كاندا روئه‌ده‌ن).
زۆرجار هه‌ردو لایه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی هه‌مان شت ده‌بێته ناكۆكیان، ئه‌مه وائه‌كات، ئه‌گه‌ر خواستی لایه‌ك بێته دی ئه‌وه خواستی لاكه‌ی تر نایه‌ته دی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه هه‌ردولا خواستیانهو هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به‌ده‌ستی بێنن یان ته‌نانه‌ت شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌كه‌ن.
له سیستمی دیموكراتی جێگیردا كه تیایدا ده‌ستور بونی هه‌یه‌و یاسا سه‌روه‌ره له‌و سیستمه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان جیاكراونهتهوهو هه‌ر ده‌سه‌ڵاته به‌كاری خۆی هه‌ڵده‌ستێت، هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، ململانێ و ناكۆكیش به‌و شێوه‌یه نییه و كێبڕكێ و ركابه‌ری له پێناو باشتردا ده‌كرێت.
ململانێ و ناكۆكی و دروست بونی كێشه چه‌ندین رو لایه‌ن و هۆكاری هه‌یه، ئه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی له ته‌نیا روانگه‌و بۆچونێكهوه سه‌یر بكرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدرێت ئه‌وا بێگومان رێگاكانی چاره‌سه‌ر به‌ره‌و ته‌سك بونه‌وه‌و ره‌نگه داخرانیش بڕۆن، به‌واتایه‌كی تر پێویسته سه‌رجه‌م هۆكاره‌كان شیبكرێنه‌وه.
نوسه‌ر و دانه‌ری ئه‌مه‌ریكی ستیڤن ئاركوفی باس له ئه‌لته‌رناتیڤی سێیه‌م ئه‌كات و له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی ئه‌لته‌رناتیڤی سێیه‌م بۆ چاره‌سه‌ری قورسترین كێشه‌كان، باسی له‌وه كردوه، پێویسته ئه‌لته‌رناتیڤی سێیه‌م هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان (خوێندنه‌وه‌كانی ئه‌م كتێبه باس له‌وه ده‌كه‌ن).
له بونی ناكۆكی له نێوان دو به‌ره‌دا واته دو بۆچون، بونی دو ئه‌ڵته‌رناتیڤ مه‌به‌ست له ئه‌ڵته‌رناتیڤی "بۆچون"ی یه‌كه‌م تێڕوانینی "من"ه و ئه‌ڵته‌رناتیڤی "بۆچون "ی دوه‌میش تێڕوانینی " تۆی" ه، ناكۆكیش له نێوان ئه‌و دو تێڕوانینهدایه ئایا كامیان هه‌قن كامیان ئه‌بێت سه‌ركه‌ون؟ هه‌ندێك جار سور بون و سه‌پاندن كاره‌كه قورس ئه‌كات و بوارێك بۆ لێكتێگه‌شتن و پێكه‌وه‌یی نامێنێته‌وه و باره‌كه ئاڵۆز ئه‌بێت ره‌نگه لێك ترازان و كاره‌ساتی نه‌خوازراوی به‌دوادابێت.
له‌م باره‌دا و تا دۆخه‌كه ئاڵۆز نه‌بێت جاری واهه‌یه هه‌ندێك رێگا‌و شێواز بۆ چاره‌سه‌ر به‌كاردێت، زۆربه‌شیان چاره‌سه‌ری ناوه‌راست له خۆ ئه‌گرێت ئه‌میش وه‌ك سازانێكی ئاست نزم ره‌نگه گرژی بوه‌ستێنێت، به‌ڵام نابێته هۆی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و گونجاو.
گرفتیش ئه‌وه‌یه بیركردنه‌وه‌و میكانیزمهكانیش له نێوان ئه‌و دو بۆچهنهدا دێن و ده‌چن، به‌واتا ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كه له نێوان دو لا یان دو به‌ره‌دا بون كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت بڕگه‌یه‌ك یان چه‌ند بڕگه‌یه‌ك زیاد یان كه‌م بكرێت، واته ته‌نیا ئه‌و دو بۆچونه ده‌كرێته بنه‌ماو ته‌نانه‌ت به‌راده‌یه‌ك لایه‌نه‌كان و لایه‌نگران وا راهاتون بیر له دوبۆچون بكه‌نه‌وه چاوه‌ڕێی سه‌ركه‌وتن یان قبوڵكردنی بۆچونێك بن له‌و دو بۆچون یان ئه‌ڵته‌رناتیڤه، بیر‌و بۆچونه‌كان ته‌نیا له‌نێوان دو بۆچوندا قه‌تیس ئه‌بن.
چۆن كارێكی وابكرێت بیركردنه‌وه له دو ئه‌ڵته‌رناتیڤ یان دو بۆچوندا تێبپه‌ڕێنرێت؟ هه‌رچه‌ندە دو بۆچون یان ئه‌ڵته‌رناتیڤ ره‌گێكی قوڵی لای زۆرینه داكوتیوه و به‌رگری له دوبۆچون و كێبڕكێ بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كێك له‌و دوبۆچونه ده‌كرێت، ره‌نگه مرۆڤ نه‌توانێت ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه به‌ئاسانی تێپه‌ڕێنێت، به‌ڵام ئه‌ڵته‌رناتیڤی سێیه‌م یان رێگای سێیه‌م بۆ چاره‌سه‌ری كێشه به فره ره‌هه‌ندی ده‌ڕوانێته كێشه‌كان، بێگومان ئه‌م چاره‌سه‌ره هه‌مو جۆره كێشه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه، كێشه‌ی خێزان، كۆمه‌ڵ، په‌روه‌رده، كار هه‌روه‌ها سیاسی به‌واتای هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌روی مرۆڤ ده‌بنه‌وه له‌وانه‌یه كێشه‌ی بچوك یان گه‌وره بن، كێشه هه‌یه ره‌نگه ته‌نیا جارێك له ژیاندا روبدات.
یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ی به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ینه ئه‌ڵته‌رناتیڤی سێیه‌م به‌هۆی میكانیزمێكه‌وه كه پێی ده‌وترێت هاریكاری داهێنه‌رانه "التعاون الابداعی"، داهێنان به‌واتای توانای كارێكی نوێیه له هه‌ر بوارێكی زانستی یان هونه‌ری یان هه‌ر بوارێكی تری ژیاندا، هه‌روه‌ها رێگه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی ناباوه له‌گه‌ڵ روداوه‌كاندا، هه‌ندێك جار داهێنان تاكه كه‌سییه وه‌ك بواره‌كانی هونه‌رو زانست، هه‌ندێك جار هاوبه‌شی چه‌ند كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێكه، پێكهاته‌كانی هاریكاری داهێنه‌رانه بریتیه له ئازادی بیروبۆچون ده‌ربڕین هه‌روه‌ها قبوڵكردنی گۆڕان به‌پێی بارودۆخ و ژینگه، هاریكاری داهێنه‌رانه چاره‌سه‌رێكی گونجاو و دادوه‌رانه‌یه بۆ ناكۆكییه‌كان، ده‌بێت بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه بگۆڕێت بۆ میكانیزمی داهێنه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌و كێشه‌و ناكۆكیه‌كان، ئه‌ویش به بیركردنه‌وه له راو بۆچونێكی نوێ و داهێنه‌رانه و كاركردن به‌و دیده.
ئه‌مه‌ش كاتێك روئه‌دات ئه‌نجامی (1+1) بكاته 10 یان 20 یا 100 واته بۆچونه‌كان هێنده زۆر‌و فراوانتر ئه‌بن له‌وه‌ی 1+1 بكاته 2، بۆ گه‌شتن به‌م ئه‌نجامه ده‌بێت دولایهنهكه بیروبۆچونه تایبه‌ته‌كانی خۆیان تێبپه‌ڕێنن تا به ئومێده‌وه به‌وزه‌و داهێنانی نوێوه كار بۆ دروست بونی واقعێكی نوێی باشتر له‌واقعی پێشوتربكرێت، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كاندا، زاناكان له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی بۆچی باڵنده‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی حه‌وت ئه‌فڕن، ئه‌وه‌یه ئه‌م فڕینه خێرایی زیاد ئه‌كات و توانای كه‌متری ئه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی باڵخشاندنی باڵنده له‌گه‌ڵ هه‌وادا وزرهیهك دروست ئه‌بێت یارمه‌تی فڕینی ئه‌دات هه‌روه‌ها هاوكاری ئه‌و باڵنده‌یه‌ش ئه‌كات كه له‌دوای خۆی دێت به‌م شێوه‌یه هه‌مو باڵنده‌كانی ناو ئه‌و پۆله باڵنده‌یه هاریكار ئه‌بن له‌گه‌ڵ یه‌كتری.
هاریكاری داهێنه‌ر جیاوازه له چاره‌سه‌ركردنی ناوه‌ند، له‌چاره‌سه‌ركردنی ناوه‌نددا یان ناوه‌ڕاستدا 1 كۆ 1 ئه‌كاته 2 له‌باشترین دۆخدا ئه‌كاته 2,5 ، مه‌به‌ست له‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌وه‌یه كاتێك لایه‌نه‌كان شتێك له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، به‌ڵام هاوكاری داهێنه‌ر ته‌نیا چاره‌سه‌ری ناكۆكی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان تێئه‌په‌ڕێنێت، ئه‌و له رێگه‌ی"من" و رێگه‌ی "تۆ" باشتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگامانه له‌به‌رئه‌وه‌ی واقعێكی باشتره له هه‌ردو واقعه‌كه‌ی ئێمه.
بێگومان به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌دا هه‌یه وه‌ك پابه‌ند بون به بۆچونێك، به‌ربه‌ستی كه‌سی، یان وابه‌سته بون به بیركردنه‌وه‌ی باوه‌وه، ده‌بێت لایه‌نه‌كان به هه‌ستیاری و هه‌ستكردن به لاوازی مامه‌ڵه نه‌كه‌ن و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ر به ئاسایی وه‌ربگرن، چاره‌سه‌ر و گه‌شتن به بارێكی گونجاو بۆ كۆمه‌ڵگه به گرنگتر‌و سه‌ركه‌وتن بزانن نه‌ك سه‌پاندنی بۆچون.
سود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه
*ویكبیدیا الموسوعه الحره
http://www.elsyasi.com/article_detail.aspx?id=67 * الصراع الدولی
*احمد عبدالله مثنی / خوێندنه‌وه‌ی كورته‌یه‌ك له كتتێبی البدیل الثالث له نوسینی ستیفن ار كوفی
*د. موسی نجیب معوض / التفكیر الابداعی / وتار
*لیلی العاجیب / مفهوم الابداع / وتار
645 جار خوێندراوەتەوە