ماوه‌ی چه‌ند مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجام دراوه به‌ڵام تائێستا کابینه‌ی حکومه‌ت پێک نه‌هاتووه، به‌جۆرێک که دواکه‌وتن له‌پێکهێنانی کابینه بوه‌ته جێگای گله‌یی و سه‌رنجی خه‌ڵک و میدیاکان و وه‌ک حاڵه‌تێکی کۆمێدی له‌گۆشه‌ی لای راستی که‌ناڵه‌کانه‌وه رۆژژمێری بۆدانراوه و هەوڵئەدرێ له‌و رووه‌وه شکست یاخود که‌مته‌رخه‌می نوخبه‌ی سیاسی حزبه‌کان بخه‌نه‌وه به‌رچاوی جه‌ماوه‌رو لاقرتێی پێبکه‌ن .
ئاشکرایه ده‌بێ کابینه‌یه‌کی جێبه‌جێکار به‌پێی یاسا بۆ بردنه پێشی ژیانی هاووڵاتیان و داموده‌زگا و کۆمپانیاکان و کۆی پرۆسه‌ی ژیانی کارگێڕی و سیاسی وڵات پێک‌بێت و کاره‌کان به‌شێوازی خۆی ببات به‌ڕێوه، راسته ئێستا کابینه‌یه‌ک هه‌یه و ژیانی هه‌رێم نه‌چوه‌ته حاڵه‌تی سه‌هۆڵبه‌ندان، به‌ڵام له‌به‌رچاوی هه‌موان روونه که‌خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته بۆیه چونه‌ته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان تا په‌رله‌مانێکی نوێ و کابینه‌یه‌کی نوێ تاقی بکه‌نه‌وه و هه‌نگاوێکی تر له‌ژیانی خۆش و سه‌قامگیر نزیک ببنه‌وە.
له رۆژ رونتره له‌ئێستای کوردستاندا کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی گه‌وره و ریشه‌یی ئابوری و کارگێڕی هه‌ن سه‌رباری کێشه سیاسی و هه‌نوکه‌ییه‌کان.
له‌باری ئابورییه‌وه تائێستاش کێشه‌ی نه‌وت یه‌کێکه له‌کێشه و گرفته هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی وڵات، چ له‌ناو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی پێشودا، چ له‌نێوان ئه‌وان و ئۆپۆزسیۆن دا، گرفته‌که‌ش له‌وه‌دایه ئاخۆ ئه‌و داهاته سه‌ره‌کییه‌ی وڵات: چۆن ده‌رئه‌هێنرێ، چۆن ده‌فرۆشرێ و چۆن چۆنیش داهاته‌که‌ی هه‌ڵئه‌گیرێ و ده‌خرێته خزمه‌تی خه‌ڵکه‌وه؟
تائێستا دیارنیە سندوقی داهاته نه‌وتییه‌کان به‌کوێ گه‌یشتووه، زۆربه‌ی ده‌زگا میدیاییه‌کانی ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆن باس له‌هه‌بوونی (300) بیری نه‌وت ده‌که‌ن که‌به‌قاچاغ و ناقانونی کاریان تێدا ده‌کرێ.
هه‌ر خودی هه‌بونی(300) بیری نه‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بایه‌خپێدانی حکومه‌ت، شه‌رعیه‌ت و قورسایی دەزگای ڕاپەڕاندن ده‌خاته ژێر پرسیاری جدیه‌وه، نه‌ک لە سنوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا، به‌ڵکو له‌هه‌ر کونجێکی دنیادا کاتێک حکومەت چاوپۆشی له داهاتێکی وا زه‌به‌لاحی میلله‌ت بکات ناتوانێ ناو له‌خۆی بنێ حکومه‌ت و ده‌زگای جێبه‌جێکار.
له‌م رووه‌وه هه‌نگاوی ئه‌وپه‌ڕی توند‌و تۆڵ و قایم و روون پێویستن... به‌جۆرێک کە له‌به‌رچاوی میدیاکان و خه‌ڵکی کوردستانه‌وه سزای توند بسه‌پێنرێ به‌سه‌ر که‌لله شه‌ق و قاچاخچیه‌کاندا و یاسایه‌کی تۆکمه و عادیلانه‌یان به‌سه‌را بسه‌پێنرێت.
له‌باری کارگێڕیه‌وه گه‌نده‌ڵی یان به‌واتایه‌کی تر ناکارایی و ته‌وه‌زه‌لی و ته‌پلۆسی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت بونه‌ته قسه‌ی سه‌رزاری خودی ئه‌وانه‌ش که خۆیان به‌شێکن له‌گه‌نده‌ڵی و ته‌وه‌زه‌لی و ناکارایی و ته‌پلۆسیه‌که.
ئه‌سڵه‌ن وادێته به‌رچاو که کۆی مناڵه لاساره‌کانی وڵات چاوه‌ڕیی باوکێکی توند و عادلن که بە زه‌بری یاسا و ده‌زگا تایبه‌ته‌کان هه‌موان بێنێته‌وه سه‌ر رێگای راست و ئه‌م بازاڕی ته‌وه‌زه‌لی و که‌مته‌رخه‌می و دزییه کۆتایی پێبهێنێ.
که‌مته‌رخه‌می و ته‌وه‌زه‌لیه‌ک که هه‌موو قورسایی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی هێناوه‌ته سه‌ر سفر و هیچ که‌س(ته‌قریبه‌ن هیچ که‌س) شک نابه‌ی بتوانێ یان بوێرێ دانێکی خێر به‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگاکانیدا بنێ.
هه‌بوونی هه‌زاران خانه‌نشینی ناهه‌قی عه‌سکه‌ری و مه‌ده‌نی، هه‌بونی هه‌زاران مووچه‌خۆری حزبیی ساخته و درۆ، هه‌بونی هه‌زاران کارمه‌ندی بێکه‌ڵک و ته‌وه‌زه‌لی داڕزاو، ئه‌م وڵاته‌ی خستۆته سه‌ر لیواری هه‌ڵوه‌شان و دارزان.
ئێمه حکومه‌تێکمان ده‌وێ ئه‌م داڕزان و داته‌پین و وێرانیه به‌ده‌ستێکی پۆڵاینی عاقڵانه، به‌گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ ژن و پیاوه کارامه‌کان، به‌به‌رچاورونییه‌کی ئه‌کادیمیه‌وه به‌ره‌و که‌ناری شارستانیه‌ت و سنوری قانون و یاسا پێشڕه‌وی پێ‌بکات.
زاناکانی زانکۆی هارڤارد شێوازه‌کانی ره‌هبه‌ری و سه‌رکرده‌ییان کردۆته حه‌وت به‌ش: هه‌لپه‌رست، سیاسه‌تپیشه، پسپۆڕ ، ئه‌نجامگه‌را، تاکگه‌را، ستراتیژیست، و کیمیاگه‌ر.
گەلی ئێمە لە ئاستی عراقی و کوردستانی‌دا زۆربەی جۆرەکانی سەرکردەیی و ڕەهبەریان تاقیکردەوە:
هەڵمەتەکاسەو هەلپەرستمان بینی کە هەمو هاوڕێکانی ئەهاڕێ بۆ گەیشتنی خۆی بە دەسەڵات، سیاسەتپیشەمان دی کە بۆ مانەوەی لە دەسەڵات دڵی هەموان ڕازی ئەکات، لە هەنێ جۆری تری ڕەهبەریش بێبەشبوین و شانسمان نەیهێنا بەچاوی خۆمان پێشکەوتنی گەلەکەمان ببینین.
ئێستا پێویستیمان بە کابینەیەکی کیمیاگەرە... کیمیاگەر بەو واتایەی بتوانێ بەدڵ و ڕوح بچێتە ناو خواستەکانی گەلەوەو ڕوحە تێکشکاوەکان و ئومێدە نوستوەکان خەبەر کاتەوە.
کابینەیەک و ڕەهبەریەک بتوانێ مس و تەنەکە ژەنگاویەکان بگۆڕێ بۆ ئاڵتون و لە مرۆڤە تەمبەڵ و ناکاراکان مرۆڤی پڕئومێد و ئازا‌و خاوێن و بەرچاوڕون دروستبکات.
کابینەیەک ی کیمیاگەر کە دەست بحاتە سەر برینە قوڵەکان و لە ڕێگای نوشدارویەکی پێشوەختەوە ڕێ نەدا گەلی قوربانیدەرو ماندوی ئێمە لەوە زیاتر بناڵێنێ و پەنا بۆ کڕوزانەوەو ئاوارەیی بەرێت.
966 جار خوێندراوەتەوە