ڕاهێنەری نەوە ئاڵتونییەكەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كۆچی دوایی كرد

KNN : Kurdish News Network
04:42 - 26/08/2024
وەرزش
+
-

دوای ململانێنی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە سڤین گۆران ئیریكسۆنی راهێنەری نەوەی ئاڵتونی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كۆچی دوایی كرد.

 

وەرزش:KNNC

 

خێزان و بنەماڵەی سڤین گۆران ئیریكسۆن كۆچی دوایی راهێنەرە سویدیەكەیان لە تەمەنی 76 ساڵیدا ڕاگەیاند.

ئیریسكۆن لە سەرەتای ئەمساڵدا هەواڵی توشبونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی پەنكریاس بڵاوكردەوە و ئەوکات رایگەیاند، ماوەی كەمتر لە ساڵێكی ماوە لە ژیاندا.

لەكۆتایشدا راهێنەرەكەی پێشوی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كۆچی دوایی كرد و لە مانگی پێنجی ئەمساڵیشدا ئاواتەكەی لە یارییەكی خێرخوازیدا هاتەدی و لە تەنهاا یارییەكدا راهێنەرایەتی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی كرد.

ئیریكسۆن راهێنەرایەتی بۆ چەند یانەیەكی دیاری ئەوروپا بە وێنەی لیستەرسیتی و بەنفیكاو فیۆرەنتینا كردوەو جگە لە ئینگلتەراش كاری لەگەڵ هەڵبژاردەكانی مەكسیك و كۆتدیڤوار كردوەو كۆتا وێستگەی راهێنەرایەتی لە ساڵی كۆتاییەكانی ساڵی 2018و سەرەتاكانی 2019 لە هەڵبژاردەی فیلیپنیدا بوە.

75 جار خوێندراوەتەوە