سعود عەبدولحەمید بوە یاریزانی یانەی ڕۆما

KNN : Kurdish News Network
04:21 - 27/08/2024
وەرزش
+
-

یانەی ڕۆمای ئیتاڵی گرێبەستی لەگەڵ سعود عەبدولحەمیدی سعودی واژۆ كرد.

وەرزش:KNNC

 

یانەی رۆما بڵاویكردەوە، گرێبەستیان لەگەڵ سعود عەبدولحەمید واژۆكردوە و ئەو یاریزانەیان لەیانەی هیلالی سعودییەوە گواستوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەكان گرێبەستەكەی یاریزانەكەی پێشوی یانەی رۆما لەگەڵ یانەكەی پایتەختی ئیتاڵیا بۆ ماوەی سێ ساڵەو درێسی ژمارە 12ش دەپۆشێت.

یاریزانە سعودیەكە دوای گەیشتنی بە پایتەختی ئیتاڵیا سەركەوتوانە پشكنینە پزیشكییەكانی تێپەڕاند و دواتریش واژۆی لەسەر گرێبەستەكەی كرد.

عەبدولحەمید لە زستانی 2022 لەیانەی ئیتیحادەوە ڕویكردە یانەی هیلال و لەگەڵیدا شەش نازناوی بەدەستهێنا.

62 جار خوێندراوەتەوە