یانەی ئەهلی بۆندێكی خەیاڵی ئاڕاستەی ئۆسیمین دەكات

KNN : Kurdish News Network
03:58 - 28/08/2024
وەرزش
+
-

یانەی ئەهلی سعودیە كۆڵ نادات و دەیەوێت بەهەر نرخێك بێت گرێبەست لەگەڵ ڤیكتۆر ئۆسیمۆنی نایجیری و هێرشبەری یانەی ناپۆلیدا بكات.

 

وەرزش:KNNC

 

رۆژنامەی كۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردوەتەوە، یانەی ئەهلی بۆندێكیان بەبڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئۆسیمین پێشكەشكردوە، بەڵام هێرشبەرەكە خواستی خۆی بۆ مانەوەی لە ئەوروپا ئاشكرا كردوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئیدارەی یانە سعودیەكە سورن لەسەر گواستنەوەی ئۆسیمین و بۆندی دوەمیشیان بەبەهای 100 ملیۆن یۆرۆ ئاراستە كردوەو لەئێستاشدا چاوەڕوانی وەڵامن.

ئەو هەواڵە  لەكاتێكدایە ئۆسیمین لەدەرەوەی پلانەكانی یانەی ناپۆلیدایە، بەجۆرێك لەماوەی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی نوێ دورخرایەوەو لەدو یاریی سەرەتای یانەكەش لەوەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا لەلایەن ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەرەوە بەشداری پێنەكراوە.

ڤیكتۆر ئۆسیمین بەدرێسی ناپۆلییەوە لە 133 یاریدا بەشداریكردوەو 76 گۆڵیشی تۆماركردوە.

115 جار خوێندراوەتەوە