كریستیانۆ بۆ بەشداریكردن لە نەیشنس لیگ بانگهێشتكراوە

KNN : Kurdish News Network
02:16 - 30/08/2024
وەرزش
+
-

نسكۆی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 هیچی لە گڕوتینی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یاریكردن بە درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگال كەمنەكردۆتەوەو بەشداریش لە نەیشنش لیگ دەكات.

 

وەرزش:KNNC

 

رۆبرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی تیمەكەی بۆ بەشداریكردن لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ڕاگەیاند.

كریسیتیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی نەسر یەكێكە لە یاریزانە بانگهێشتكراوەكان و تۆمارە خراپەكەی پۆرتوگال لە یۆرۆی 2024 هیچی لە گرنگی دۆن لەلای رۆبرتۆ مارتینێز كەمنەكردوەتەوە.

بەگشتیش لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پۆرتوگال لە هەمان پێكهاتەی ئەو هەڵبژاردەیە لە یۆرۆی ئەمساڵدا نزیكەو راهێنەرە ئیسپانیەكە گۆڕانكاری لە لیستەكەدا نەكردوە.

پۆرتوگال لە 5ی مانگی داهاتودا و لەیەكەم گەڕی یارییەكانی نەیشنس لیگ روبەروی هەڵبژاردەی كرواتیا دەبێتەوە و دوای 3 رۆژیش لەو یارییە بەرامبەر هەڵبژاردەی سكۆتلەندا یاری دەكات.

75 جار خوێندراوەتەوە