مەمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی هاوێنێكی ناخۆش بەڕێدەكات

KNN : Kurdish News Network
02:05 - 01/09/2024
وەرزش
+
-

مەمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی ئێستا بێ یانەیە، بەڵام رەنگە لە رێگەی یانەی سێڤییا لەخولی ئیسپانیادا بەردەوامبێت.

وەرزش:KNNC

لەم هاوینەدا ئەتلەتیكۆ مەدرید و مەمفیس دیپای كۆتاییان بە پەیوەندییەكانی نێوانیان هێنا، بەجۆرێك یانەكەی شاری مەدرید گرێبەستی هێرشبەرە هۆڵەندییەكەی هەڵوەشاندەوە.

لە ئێستاشدا دیپای یاریزانێكی سەربەستە و دەتوانێت بەبێبەرامبەر روبكاتە هەر یانەیەك خۆی دیاریبكات.

بەپێی نوێترین زانیارییەكانیش لەسەر داهاتوی یاریكردنی دیپای، یانەی سێڤییا كە یانەیەكی لالیگایە یاریزانە هۆڵەندییەكە كردوە بەئامانجی خۆی و دەیەوێت لە ماوەیەكی نزیكدا درێسەكەی بكاتەبەری مەمفیس دیپای.

سەرچاوەكان ئاشكرایان كردوە، دیپای خواستی یاریكردنی لە لالیگادا هەیە و دەیەوێت كاروانە وەرزشیەكەی لەو خولەدا بەردەوامی پێبدات.

دیپای هاوێنێكی ناخۆشی بەرێكرد، چونكە گرێبەستەكەی لەلایەن ئەتلەتیكۆ مەدرید هەڵوەشێندرایەوەو بۆ بەشداریكردنی لەخولی نەتەوەكانی ئەوروپاش بانگهێشت نەكرا.

74 جار خوێندراوەتەوە