لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی وازهێنانی لە یارییە نێودەوڵەتییەكان ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
11:41 - 03/09/2024
وەرزش
+
-

لویس سوارێزی گۆڵكاری مێژویی هەڵبژاردەی پۆرتوگال وازهێنانی لە یارییە نێودەوڵەتییەكان ڕاگەیاند.

 

وەرزش: KNNC

 

رۆژی هەینی لویس سوارێز كۆتا یاری خۆی بەدرێسی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە گەڕێكی نوێی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 لە بەرامبەر هەڵبژاردەی پاراگوای ئەنجامدەدات و دوای ئەو یاریەش بۆ هەمیشەیی لە یاریكردن بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دوردەكەوێتەوە.

 

سوارێز لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بڕیارەكەی ئاشكراكردو وتی هەست بەئارامی دەكات، چونكە تا كۆتا یاریی بۆ درێسی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای جەنگاوە.

 

سوارێز گۆڵكاری مێژوی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەتی و لە هەگبەكەیدا 69 گۆڵی نێودەوڵەتی هەیە بەجیاوازی 11 گۆڵ لەگەڵ ئیدینسۆن كاڤانی دوەم گۆڵكاری مێژویی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای.

 

سوارێز لەگەڵ هەڵبژاردەكەی نازناوی كۆپا ئەمریكای 2011ی بەدەستهێناو ئۆرگواییشی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی 2010.

64 جار خوێندراوەتەوە