دەروازەی پەروێزخان: بەهیچ جۆرێک تەماتە هاوردەی هەرێم نەكراوە

KNN : Kurdish News Network
04:10 - 18/09/2024
کوردستان
+
-

دەروازەی پەروێزخان رەتی دەكاتەوە كە تەماتە هاوردەكرابێت و دەڵێت: بەهیچ جۆرێک باری تەماتە نەهاتوەتە ناو هەرێمی کوردستان.

هەواڵ: (KNNC)


لەرونكردنەوەیەكدا، کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویكردوەتەوە كە تیادا هاتوە: چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە گوایە لە دەروازەی پەروێزخانەوە باری تەماتە دێتە ناو هەرێمی کوردستان، بۆیە هەمو  شێوەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و دورە لەڕاستیەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەهەمو لایەکی رادەگەیەنین بەهیچ جۆرێک لە دەروازەکەمانەوە باری تەماتە نەهاتۆتە ناو هەرێمی کوردستان.


كۆمەڵگای دەروازەی پەروێزخان راشیگەیاندوە: بەهەمو شێوەیەک پابەندین بەڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەر بۆیە بەپێی ڕێنمایەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگە بە باری تەماتە نەدراوە لە دەروازەکەمانەوە بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.

276 جار خوێندراوەتەوە