نەوت و كانزاكانی سلێمانی: سبەینێ لەهەورامان نەوت دابەشدەكرێت

KNN : Kurdish News Network
05:01 - 18/09/2024
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: سبەینێ پێنجشەممە نەوت لە ھەورامان دابەشدەكرێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ـی راگەیاند: سبەینێ پێنجشەممە لە ناوچەی ھەورامان لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە دەست بە دابەشکردن نەوت دەکرێت و پڕۆسەكە سێ رۆژ دەخایەنێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەر خێزانێكی بەرمیلێك نەوتیان بەبڕی (104) هەزار دینار بەسەردا دابەشدەكرێت.

 

وتەبێژەكەی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، نەوت لە ناوچەی پشدەر دابەشكراوە و دوای كۆتایی هاتنی ناوچە شاخاوییەكان، نەوت لە ناوشاری سلێمانی دابەشدەكرێت.


سلێمانی – بەهار عەبدولكەریم

2189 جار خوێندراوەتەوە