کۆمپانیایەکی سەر بە گۆگڵ دو گروپی هاککردنی ئێرانی تۆمەتبار دەکات بەوەی ژمارەیەک
هێرشیان لە وڵاتانی عێراق و سعودییە ئەنجامداوە و چەندین کەسایەتی و ڕێکخراوی
دیاری ئیسرائیلی و ئەمریکییان کردوەتە ئامانج.
هەواڵ:KNNC
کۆمپانیای مەندیانت کە لقێکی کۆمپانیای گۆگڵە، زانیاری لەسەر یەکەیەکی سیخوڕی
و هاککردنی ئێرانی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم گروپە هێرشیان بۆ سەر چەند
ئامانجێک لە عێراق ئەنجامداوە.
کۆمپانیاکە ئاشکراشی دەکات، گروپەکە سەر بە ئیتلاعاتی ئێرانە، ژمارەیەک
تۆری گواستنەوە و پەیوەندی نێودەوڵەتیان لە ساڵی 2022 لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کردوەتە
ئامانج.
ئاشکراشی دەکات، ئەم گروپە لە نێوان ساڵەکانی 2019 و 2020 چەند هێرشێکی
هاککردنیان لە عێراق و سعودییە ئەنجامداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە گروپێکی هاککردنی هاوشێوە کە سەر بە ئێرانە
ژمارەیەک کەسایەتی و ڕێکخراوەی دیاری ئیسرائیلی و ئەمریکی کردوەتە ئامانج، لەوانەش
بەرپرسانی حکومەت و بانگەشە سیاسییەکان بە تایبەت لە ئەمریکا.
53 جار خوێندراوەتەوە