هاوڵاتییەکی ئەمەریکی دوای 18 ساڵ زانیویەتی پارەی کارەبای دراوسێکەی ئەم دەیدات

KNN : Kurdish News Network
05:16 - 20/09/2024
هەمەڕەنگ
+
-

کێن ویلسون لە ساڵی (2006)ـەوە بە تەنیا لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوندا لەشاری ڤاکاڤیل لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەژی، ئەو بەکەناڵی (ABS NEWS)ـی راگەیاندوە؛ چەند مانگێکە سەرنجیداوە بڕی بەکارهێنانی کارەبای ماڵەکەی بە شێوازکی نائاسایی زیاد دەکات و ئەمەش بڕی خەرجی مانگانەی زیاد کردوە.

 

هەواڵ:KNNC

دوای زۆری خەرجی مانگانەی، ئەو هاوڵاتییە تێبینی ئەوە دەکات هۆکارەکەی پارەی زۆری کارەبایە کە بۆی هاتوەتەوە، بڕیار دەدات بڕی بەکارهێنانی کارەبا کەمبکاتەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوە خەرجی مانگانەی، بەڵام وەک خۆی دەڵێت بە پێچەوانەوە مانگانە پارەی زیاتری بۆ هاتوەتەوە، ئەمەش بەتەواوەتی نیگەرانی کردوە.

 

بۆ زیاتر دڵنیابونەوەی ئامێرێکی کڕیوە بۆ چاودێریکردنی بڕی کارەبای بەکارهێنراو و بۆی دەرکەوتوە ئەو پارەیەی بۆی هاتوەتەوە مانگانە زۆر زیاترە لەوەی بەکاریهێناوە.

 

ئیدی ویلسون، پەیوەندی بە کۆمپانیای بەرپرسەوە دەکات، بەناوی (غاز و کارەبای زەریای هێمن _ PG&E) کێشەکەیان تێدەگەیەنێت، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە نوێنەرێکیان ناردوە بۆ شوقەکەی بۆ ئەوەی پێوەرەکە بپشکنێت، بۆیان دەرکەوتوە ماوەی 18 ساڵە پارەی کارەبای دراوسێکەشیان هەر ئەم داویەتی.


کۆمپانیاکە بە وێڵسنیان ڕاگەیاندوە: لە دڵەوە داوای لێبوردن دەکەین بۆ ئەم بابەتە و بمانبەخشە لەو هەلەیەی بەسەرماندا تێپەڕیوە و  لەهەر نیگەرانییەک کە توشتبوە، وەک قەرەبویەکیش، بۆ ئەو پارە زیادەی لەو 18 ساڵەدا لە حسابی هێڵسون ڕۆشتوە،  بە بڕی 600 دۆلار کارەبایان خستوەتە سەر حسابەکەی.

4031 جار خوێندراوەتەوە