ئیسرائیل بەرپرسێكی باڵای سەربازی حزبوڵای بەئامانج گرت

KNN : Kurdish News Network
05:46 - 20/09/2024
جیهان
+
-

لەهێرشێكی موشەكیدا بۆ سەر شوێنی نیشتەجیبونی، ئیسرائیل بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای لوبنانی بەئامانج گرت كە بەهۆیەوە هەشت گیان لەدەستدان و برینداربونی (59) كەسی دیكەی لێكەوتەوە.

هەواڵ: (KNNC)

 

كەناڵە عەرەبییەكان بڵاویانكردەوە؛ لە ئەنجامی هێرشێكی موشەكی بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبونی ئیبراهیم عەقیل، ناسراوە بە تەحسین، سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی حزبوڵڵا كە باڵاترین دەزگەی سەربازییە ناوبراوی بە ئامانج گرتوە.

 

ئەوەشی خستوەتەڕو، شوێنی نیشتەجونی بەرپرسە سەربازییەكەی حزبوڵا ناوچەیەكی چڕی دانیشتوانی مەدەنییە، كەبەهۆیەوە هەشت گیان لەدەستدان و برینداربونی (59) كەسی دیكەی لێكەوتوەتەوە.

 

لای خۆشیەوە كەناڵی (12)ـی ئیسرائیل بڵاویكردەوە؛ بۆ بەئامانج گرتنی بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای لوبنان، سوپا دو  موشەكی لە جۆری (F35)ـی بەكارهێناوە كە لە ناوچەی جاموسی باشوری لوبنان نیشتەجییە و توانیویانە بە سەركەوتویی ئامانجەكەیان بپێكن.

 

كەناڵە ئیسرائیلییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، حزبوڵای لوبنان (130) موشەكیان ئاراستەی ئەو وڵاتەكردوە و بەهۆیەوە ئاگر كەوتوەتەوە، بەڵام كەناڵەكە باسیان لە زیانەكانی ئەو هێرشە موشەیكییەی حزبوڵا نەكردوە.

 

لە چەندی رۆژی رابردودا و لەڕیگەی تەقاندنەوەی ئامێرەكانی پەیوەندی لە هەردو جۆری (پەیجەر و هۆكی تۆكی)ـیەوە ئیسرائیل ئەندامانی ئەو حزبەی بەئامانج گرتوە، كە تا ئیستا زیاتر لە (17) گیان لەدەستدان و برینداربونی زیاتر لە چوار هەزار كەسی لێكەوتەوە.

 

 

139 جار خوێندراوەتەوە