لە ماوەی 50 ساڵی رابردودا وێنەی نەبوە... لێشاوی كۆچبەران بەرەو ئەڵمانیا

KNN : Kurdish News Network
05:04 - 20/09/2024
کوردستان
+
-

لەدوای جەنگی دوەمی جیهانی ژمارەی پەنابەران لە ئەڵمانیا گەیشتە بەرزترین ئاست كە یەك لەسەر سێی كۆچبەران  ئۆكرانین.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ هەینی، رۆژنامەی (Neue Osnabrücker Zeitung)ـی ئەڵمانی ئاشكرایكرد؛ ژمارەی پەنابەران لە ئەڵمانیا لە دوای جەنگی دوەمی جیهانی بەرزترین ئاستی تۆماركردوە، ژماری پەنابەر لە ئەو وڵاتە گەیشتوەتە سێ ملیۆن و (48) هەزار، كە یەک ملیۆن و (18) هەزار كەسیان بەڕەگەز ئۆكرانین.


ئەوەیخستوەتەڕو، ئەو پەنابەرانەی رویان لە ئەڵمانیا كردوە و ئێستا لێی دەژین ژمارەیەكی پێوانەییە كە کۆتایی نیوەی یەکەمی ساڵی (2024) تۆماكراوە، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردو ژمارەكەی نزیكەی لە (60) هەزار پەنابەر زیاترە.


رۆژنامە ئەڵمانییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پێشتر و لە (9ـی ئەیلولی 2024) نانسی ڤیسەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بڕیارێکی بۆ گرتنەبەری رێكاری نوێی  كۆنترۆڵكردنی سەجەم سنورە وشكانییەكانی ئەو وڵاتە و رێگری كردن لە كۆچبەرەكان دەركرد.


دوای روداوەكەی مانگی ئابی ساڵی رابردو كە بەهۆیەوە سێ گیان لە دەستدان و برینداربونی هەشت كەسی دیكەی لێكەوتەوە، ئەڵمانیا بەرپرسانی حكومەتی ئەڵمانیان گفتوگۆیان سەربارەت بە توندكردنەوەی سنورەكان و رێگریكردن لە كۆچبەران چڕكردوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دەركەوت كە ئەنجامدەری هێرشەكە بەڕەگەز خەڵكی سوریایە.

361 جار خوێندراوەتەوە