بەرگری شارستانی سۆران: دو هاوڵاتی بەر هەورە بروسكە كەوتن

KNN : Kurdish News Network
04:12 - 20/09/2024
کوردستان
+
-

لەیەكەم شەپۆلی باران بارین و هەورە بروسكەی وەرزی پایزی ئەمساڵ، دو هاوڵاتی لە قەزای سۆران بەر هەورە بروكە كەوتن و بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییانەوە رەوانەی نەخۆشخانەیەكی هەولێر كراون.

هەواڵ: (KNNC)


بەرگری شارستانی سۆران بڵاویكردەوە؛ دوای ئاگاداركردنەوەیان لە هەبونی روداوێكی بەركەوتنی هەورە بروسكە، تیمەكانیان گەیشتونەتەشوێنی روداوەكە و بۆیان دەركەوتوە كە دو هاوڵاتی بەناوەکانی (م. ح. ا) و (ر.ع.ح) کە تەمەنیان لەنێوان (17 بۆ 32) ساڵدایە، لە گوندی ناوەندە بەهۆییەوە توشی سوتان بون.


رونیكردوەتەوە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هەر دو هاوڵاتیەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی چۆمان، بەڵام بەهۆی زۆری  رێژەی سوتاوییەكەیانەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران لەوێشەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی پارێزگای هەولێر.

بەرگری شارستانی سۆران داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بەهۆی هاتنی وەرزی پایز و بونی بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکەوە خۆیان لەهەر روداوێکی سروشتی نەخوازراو بپارێزن.

61 جار خوێندراوەتەوە