وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژنیەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، 11
مامۆستای زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندیی 2٪ی توێژەرانی جیهاندان لە بوارە زانستییەکانی
خۆیاندا.
هەواڵ:KNNC
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نوێترین ڕاپۆرتی زانکۆی ستانفۆرد کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی 2024دا
بڵاوکراوەتەوە، 11 مامۆستای زانکۆی سلێمانی خستوەتە ڕیزبەندیی 2٪ی توێژەرانی جیهاندان
لە بوارە زانستییەکانی خۆیاندا.
ئەو ریزبەندییەی زانکۆی ستانفۆرد هەڵسەنگاندن بۆ
توێژینەوەی توێژەران لەماوەی یەک ساڵ و درێژایی ژیانی ئەکادیمییان دەکات، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی زانکۆی سلێمانی کە پشت
بە زانیارییەکانی یەک ساڵیان بەستراوە و چوونەتە ڕیزبەندییەکەی ئەمساڵەوە 11 مامۆستان ئەوانەشی بە پشتبەستن بە درێژایی ژیانی ئەکادیمیشیان
دەچنە ناو ڕیزبەندییەکەوە سێ مامۆستان.
ساڵانە زانکۆی ستانفۆرد، بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی (Elsevier) و بەپشتبەستن بە داتابەیسی (Scopus) کاریگەرترین (100) هەزار
توێژەری جیهان دەستنیشان دەکات و پۆلێنیان دەکات بەسەر 22 بواری سەرەکی و 174 بواری
لاوەکیی زانستیدا.
زانکۆی ستانفۆرد یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی
ئەمەریکا و لە ساڵی (1885)دا دامەزراوە، هەروەها داتابەیسی سکەوپەس یەکێکە لە بەناوبانگترین
داتابەیسەکان، کە باشترین گۆڤارە زانستییەکانی تێدا تۆمار کراوە و ژمارەی ئاماژەپێدان
بە توێژینەوەی توێژەران تۆمار دەکات.
375 جار خوێندراوەتەوە