کەشناسی هەرێم
رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشبینی نمە باران و تاوە باران دەکرێت، سبەینێش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و
رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو
دەگۆڕێت، لەدوای نیوەڕۆدا لەناوچەکانی دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و هەندێک لە
ناوچە سنوریەکانى پارێزگاى سلێمانى پێشبینى نمە باران و تاوە باران دەکرێت.
دەشڵێت: کاریگەری ئەو
شەپۆلە بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ناوەراستی هەرێم لەکاتەکانی
ئێوارە کاریگەری بەلاوازی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکور دەمێنێتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینی شەممە دەڵێت: ئاسمان لە نێوان نیمچە
هەور و پەڵە هەوردا دەبێت پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە و تەنها لەسنورى ناوچەکانى
پارێزگاى دهۆک نزێک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی :34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 22 پلەى
سیلیزى
سۆران: 32
پلەى سیلیزى
گەرمیان : 36
پلەى سیلیزى
597 جار خوێندراوەتەوە