لە
سبەینێوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان زانكۆلاین بۆ ماوەی (10) رۆژ بۆ دەرچووانی پۆلی (12)ـی ئامادەیی کارا
دەکات.
هەواڵ: (KNNC)
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی
كوردستان بڵاویكردەوە؛
رۆژی شه‌ممه (21ـی ئه‌یلولی 2024)ـه‌وه، له كاتژمێر (12:00)ـی نیوه‌ڕۆ،
زانكۆلاین بۆ ماوه‌ی (10) رۆژ بۆ ده‌رچوانی قۆناغی (12)ـی ئاماده‌یی كارا ده‌كرێت
و پڕۆسه‌ی پێشكەشكردن بۆ وه‌رگرتن له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
ئەوەیخستوەتەڕو،
وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ ده‌رچوانی
(12)ـی ئاماده‌یی (زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی) تا رۆژی (30ـی ئه‌یلول) كارا ده‌بێت،
ده‌رچوان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه،
بۆ ئەوە مەبەستەش دەبێت؛ ده‌رچوان سه‌ردانی خوێندنگه‌كانی خۆیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
ناوی به‌كارهێنه‌ر (Username) و وشه‌ی تێپه‌ڕ (Password).
وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ به‌رچاوڕونی زیاتری ده‌رچوانی پۆلی (12)ـی
ئاماده‌یی و ئاشنابونیان به سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران)
ده‌توانن سه‌ردانی وێبسایتی (www.regayzanko.com) بكه‌ن و رێبه‌ری
وه‌رگرتن به وردی بخوێننه‌وه وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان،
یان ده‌توانن سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی راوێژكاری زانكۆكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی رونكردنه‌وه‌ی
پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به سیستمه جیاوازه‌كان.
راشیگەیاندوە:
ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش
بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن و هه‌وڵ بده‌ن خودی خۆیان فۆڕمه‌كان
پڕبكه‌نه‌وه، دەشڵێت: رو له‌و سه‌نته‌رانه نه‌كه‌ن كه فه‌رمی نین و ته‌نها بۆ
ده‌ستكه‌وتنی بڕێك پاره فۆرم بۆ ده‌رچوان پڕده‌كه‌نه‌وه، چونكه وه‌زاره‌ت به‌رپرس
نابێت له‌هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانیان.
81 جار خوێندراوەتەوە