ئەو خواردنانەی رێژەی شەکرە بەرزدەکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
08:37 - 20/09/2024
تەندروستی
+
-

كۆنترۆڵكردنی ڕێژە‌ی شە‌كر قورسە  بۆ مرۆڤ و بە‌تایبە‌ت بۆ توشبووانی نە‌خۆشی شە‌كرە‌، ئە‌مە‌ش پە‌یوە‌ندیدارە‌ بە‌ حە‌زی ئە‌و كە‌سە‌ بۆ خۆراكە‌ دیاریكراوە‌كان و تێرنە‌بون و كاتی ھە‌ست بە‌ برسێتی دە‌كە‌ن.

 

تەندروستی:KNNC

 

دانە‌وێڵە‌ی سپی، ئارد و شە‌كر دە‌بنە ھۆی بە‌رزبونە‌وە‌ی رێژە‌ی ئە‌نسۆلین و بە‌ خێرایی هەڵدە‌مژرێت بۆیە‌ ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی دروستبوونی گرفتی زۆر.

 

پسپۆڕانی خۆراک هۆشداری دەدەن، پێویستە رۆژانە چاودێری رێژە‌ی ئە‌و خۆراكانە‌ بین كە‌ دەیانخۆین، چونكە‌ تێكە‌ڵبونی كاربۆھیدرات و پرۆتین  و چە‌وری و ڕیشاڵە‌كان دە‌بێتە‌ ھۆی لاوازتر كردنی ڕێژە‌ی هەڵمژین.

 

ئەو خواردنانەی رێژەی شەکر بەرزدەکەنەوە:

 

1- برنجی سپی: توێژینە‌وە‌‌كان دە‌ریانخستوە‌ كە‌ خواردنی برنجی سپی شە‌كری خوێن بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌ ئە‌گە‌ر بە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر بخورێت، هەروەها 11٪‏ی مە‌ترسییە‌كانی توشبوون بە‌ شە‌كرە‌ زیاد دەکات، لە‌گە‌ڵ خواردنی ھە‌ر ژە‌مێك برنجی سپیدا، ئە‌گە‌ر لە‌جیاتی ئە‌وە‌ برنجی بۆر بخورێت ئە‌وا شە‌كر لە‌ خوێندا كە‌م دە‌بێتە‌وە‌.

2- پە‌تاتە‌:‌ دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رز بوونە‌وە‌ی شە‌كر لە‌ خوێندا، بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی كاریگە‌رییە‌ خراپە‌كانی پە‌تاتە‌ باشترە لە‌گە‌ڵ زە‌یتی زە‌یتون لێبنرێت و كە‌مێك سە‌وزە‌ی تێبكرێت كە‌ وە‌ك زە‌ڵاتە‌ی لێدێت.

 

3- كە‌چە‌پ: كاریگە‌ریە‌كی خراپی ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر بەرزبونەوەی رێژەی شە‌كر لە‌ خوێندا.

2475 جار خوێندراوەتەوە