نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە

KNN : Kurdish News Network
08:14 - 28/09/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە.

 

ئابوری:(KNNC)

 

ئەمڕۆ شەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (71) دۆلار و (98)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 52 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (18) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 51 سەنت بەرزبوەتەوە.

67 جار خوێندراوەتەوە