نرخى کارەباى موەلیدە بۆ مانگى نۆ لەنێوان 11 بۆ 12 هەزار دینارە

KNN : Kurdish News Network
10:37 - 01/10/2024
ئابوری
+
-

نرخى ئەمپێرێک کارەباى موەلیدە بۆ مانگى رابردو دیاریکرا و کارەباى شارەکەش دەڵێت: بەهۆى جیاوازى کارکردنیانەوە نرخەکان لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکى دیکە جیاوازە.


هەواڵ:KNNC


بەڕێوەبەرایەتیی گشتى کارەباى سلێمانى بڵاویکردەو؛ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبوەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (42) دینار دیاریکرد،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (11.000) بۆ (12.000) دیناره‌.

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە موەلیدەکانى شارەکە 270 بۆ 295 کاتژمێر کارەبایانداوە و بەهۆى ئەو جیاوازییەشەوە، نرخەکان لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکى دیکە جیاوازە.

 

ئەوەش هاتوە کە خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى تشرینی یەكەم (24) كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان و ئەگەر خاوەن موەلیدەکان 5 خولەک هاوبەشان بێکارەبا بکەن، سزا دەدرێن.

592 جار خوێندراوەتەوە