نەوت دابەزینى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:08 - 01/10/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزیوە.

ئابوری:(KNNC)



ئەمڕۆ سێشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (71) دۆلار و (83)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 52 سەنت دابەزیوە.




جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (30) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 34 سەنت دابەزیوە.

61 جار خوێندراوەتەوە